Aug 14, 2018 15:15 Asia/Tehran
  • شیخ نەعیم قاسم : ئیدیعای مافی مرۆڤی واشینگتۆن، درۆیە

جێگری سکرتێری حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژەدان بە درۆ بوونی ئیدیعاکانی مافی مرۆڤی واشینگتۆن پێداگری کرد : هەموو خەڵکی جیهان دەبێ بزانن کە ئەمریکا فریوکارە و نابێ متمانە بە سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس،  شێخ نەعیم قاسم ، جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی : ئەمریکا لە پرسی  ناکۆکییەکانی لەگەڵ  تورکیا و وڵاتانی ئەورووپی ، تەنیا بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی  . 

 جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژەدان بە کەمتەرخەمیی ئەمریکا لەمەڕ کوشتنی منداڵان، ئافرەتان و بەساڵاچوان لە یەمەن وتیشی :  دەوڵەتی ئەمریکا دەوڵەتێکی پاوانخوازە کە  کوشت وبڕ و وێرانکاری وەڕێ دەخات  . 

فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی  پێنج شەممەی ڕابردوو واتە نۆیەمی ئووت پەلاماریان کردەسەر پاسی هەڵگری قوتابیانی یەمەنی لەشاری زەحیان لە پارێزگەی سەعدەی یەمەن کە 55 کەس کوژران و نیزکەی هەشتا کەسیش بریندار بوون.

بەرپرسێکی سەربازیی لە وەزارەتی بەرەڤانی یەمەن ئاشکرای کرد  بۆمبی بە کارگیراو لە پەلاماری هاوپەیمانی  سعودی بۆسەر پاسی هەڵگری  قوتابیانی شاری  زەحیانی سەعدە،  چێکراوی ئەمریکا و لە چەشنی کۆنترۆڵی کراوی لەیزەری  و لە چەشنی  ئێم کەی 82 بووە.

هەرلەم حاڵەدا  مایک پۆمپێئو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو لە وتووێژی تەلەفۆنی  لەگەڵ محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سعودی بێ ئاماژەدان بە تاوانکاری هاوپەیمانی سعودی لە کوشت و بڕی منداڵانی یەمەنی لە سەعدە و دەوری ئەمریکا لەم تاوانکارییە ، سەبارەت بە پرسەکانی سوریا، ئێراق و ئەفغانستان وتووێژی کرد و لەبەرامبەر  تاوانکاری سعودییەکان لە یەمەن، بێ دەنگەی کرد .

سەرپەیڤ

بۆچوونت