ئه‌یلوول 21, 2018 09:38 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی وڵاتانی ئەورووپایی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش لەگەڵ خاپوور کرانی گوندیی فەلەستینیی

وڵاتانی ئەورووپایی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان کرد خاپوور کرانی گوندی "خان الاحمر" Khan al-Ahmar لە ڕۆژهەڵاتی قودس دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمان، ئیتالیا، سوید، بەلژیک، هۆڵندا و پۆڵندا لەو بەیاننامەیەدا کە نوێنەری هۆڵندا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە فەلەستین خوێندیەوە راشکاوانە ڕایانگەیاند کە نەیاری هەرچەشنە بڕیارێکی زایۆنییەکانن سەبارەت بە خاپوور کردن ماڵ و خانووبەرەی فەلەستینییەکانی دانیشتووی گوندی خان ئەحمەر.

وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمان، ئیتالیا، سوید، بەلژیک، هۆڵندا و پۆڵندا لەو بەیاننامەیەدا داوایان لە ڕژێمی زایۆنی کرد تا کۆتایی بێنی بە سیاسەتی کۆچ پێ کردنی بەزۆرەملی فەلەستینییەکان.

یەکێتیی ئەورووپایش دووشەممە ١٠ی سێپتەمبەر لە بەیاننامەیەکدا وشداری دا سەبارەت بە دواهاتە مرۆیی و سیاسییەکانی کاول کرانی گوندی "خان ئەحمەر" لە رۆژهەڵاتی قودس و گوێزرانەوە دانیشتوانی .

ڕژێمی زایۆنی بەردەوام بە بێ بایەخ دان بە ویست و  خواستی کۆمەڵگەی جیهانی درێژە دەدات بە شارۆچکەسازییەکانی بۆ نیشتەجێ کردنی زایۆنییەکان و لەم بوارەشدا پشتی بە داکۆکییەکانی ئەمریکا بەستووە.

ڕژێمی ئیسراییل بە ڕۆنانی شارۆچکەی زایۆنی نشین هەوڵ دەدات بۆ گۆڕینی داڕشتی جوگرافییایی ناوچە فەلەستینییەکان و دانی سیمایەکی زایۆنە بەو ناوچانە تا بە تەواوەتی زاڵ بێ بە سەر هەر هەموو خاکی فەلەستین.