• یونیسف: منداڵانی یەمەنی لەنەخۆشخانەکانیش دا ئاسایشیان نییە

سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان واتە یونیسف سەبارەت بە ڕەوشی مرۆیی و بارودۆخی منداڵانێک کە لە نەخۆشخانە خەوێندراون لە بەندەری حودەیدەی یەمەن، وشداری دا .

بەپێی ڕاپۆرتی کەنالی جەزیرە، یوونیسف  لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند  دەنگی تەقینەوەی بومب  و تەقەکران لە دەورووبەری نەخۆشخانەی سورە  لە بەندەری حودەیدەی یەمەن کە پەنجا و نۆ منداڵی نەخۆش  و بریندار لەوێ دا خەوێندراون، دەبیسترێت.

ئەم بەیاننامەیە  وتیشی : ئەم منداڵانە کە بیست و پێنجیان  لە بەشی  ڕاگیرانی تایبەت دان، بەرەوڕووی  مەترسی  مردنن  . 

یونیسف وشداری دا   ئەگەر بێتو ڕێگەکانی دەسڕاگەیشتن بە حودەیدە دابخرێت و یان تێک بدرێت، کارەساتی مرۆیی لە ناوچەکە  ڕوو دەدات  . 

Nov 07, 2018 17:30 Asia/Tehran
بۆچوونت