• تەل ئەبیب داوای هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارسی کرد

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ئیرنا، یسرائیل کاتس، وەزیری ئیتلاعاتی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دەورووبەری کەنداوی فارس دەبێ لە بواری ئاسایشی ئاسمانی و بوارەکانی دیکەی غەیرە سەربازی وەک گەیاندن و گواستنەوە، ئاسمانگەڕی بازرگکانی و توریسم پێکەوە هاوکاری بکەن.

رویتەرز ڕایگەیاند: یسرائیل کاتس  کە  پۆستی وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی هەیە، ئەم حەوتەیە لە مەسقەتی پێتەختی عومان لە کۆنفرانسێک دا لە بواری  گەیاندن و گواستنەوە ئامادەبوو . 

کاتس  وتیشی : سەفەرەکانی  ئەم دواییەی وەزیرانی ئیسرائیلی  بۆ وڵاتانی دەورووبەری کەنداوی فارس لە چوارچێوەی  هەوڵی بەربڵاوتر بۆ بەهێزترکردنی  پێوەندی نێوان ئیسرائیل و ئەم وڵاتانە ئەنجام دەبێ.

سەرچاوەکانی زایۆنیستی  هەروەها ڕایانگەیاند: ئیلی کوهن،  وەزیری ئابووریی  ڕژێمی زایۆنیستی  بانگێشتنی ڕەسمی لە بەحرەین بۆ  بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە مەنامە وەرگرتووە.

ئاسایی بوونی پێوەندی  هەندێ  وڵاتی عەرەبی لەوان عەرەبستان و ئیمارات  لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل  لەحاڵێکدا ئەنجام دەبێ  کە بە پێی ئامارەکان، ئەم ڕژێمە لە ساڵی 1967 هەتا 2017 زۆرتر لە 42 هەزار فەلەستینی کوشتووە و دەیان هەزار کەسی بریندار و ئاوارە کردووە.

Nov 09, 2018 15:02 Asia/Tehran
بۆچوونت