• خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی

خەڵکی بەحرەین ئەمڕۆ بۆ نەیارەتی بەرامبەر ئاسایی بوونی پێوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و دەرکرانی حوکمی بەندی تاهەتایی بۆ سکرتێری گشتی کۆمەڵەی نیشتمانی - ئیسلامی ویفاق، هاتنە نێو شەقامەکانەوە.

شارومەندانی بەحرەینی  ئەمڕۆ هەینی لە مەنامە و ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە  بەنیشانەی هاوپشتی  لەگەڵ شێخ  عەلی سەلمان سکرتێری گشتی کۆمەڵەی نیشتمانی  - ئیسلامی  ویفاق و نەیارەتی بەرامبەر ئاسایی بوونی پێوەندییەکان لەگەڵ  ڕژێمی زایۆنیستی، خۆپیشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی چواردەی فڤرییە  خەڵکی بەحرەین  لە ڕۆژی  هەینی تووڕەیی جەماوەری دا هاتنە نێو  شەقامەکان هەتا نەیارەتی خۆیان بەرامبەر هەرچەشنە ئاسایی بوونی  پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕابگەیەنن.

هاوپەیمانی لاوانی  شوڕشی چواردەی فڤرییە لە بەیاننامەیەک دا  داکۆکی کرد بوو لە داواکاری  مامۆستایان بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی  هەینی  تووڕەیی بەمەبەستی نیشاندانی نەیارەتی خۆیان بەرامبەر ئاسایی بوونی  پێوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و حوکمی  زاڵمانە  بە دژی شێخ عەلی سەلمان.

چەند ڕۆژ بەرلەمە دادگەی  پێداچوونەوەی بەحرەین وێڕای هەڵوەشاندنی حوکمی تەبرەئەی  شێخ عەلی  سەلمان لە دۆسیەی سیخوڕی بۆ قەتەر، حوکمی بەندی تاهەتایی بۆ  ناوبراو دەرکرد.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ڕۆژنامەی زایۆنیستی  یەدیعوت  ئاحرونوت  رایگەیاند  ئیلی کوهن، وەزیری ئابووریی ڕژێمی زایۆنیستی بانگێشتنی ڕەسمیی لەبەحرەینی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە مەنامە وەرگرتووە.

Nov 09, 2018 17:53 Asia/Tehran
بۆچوونت