• بریندار بوونی  حەوت فەلەستینی لە سی و سێیەمین خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە

چەکدارانی زایۆنیست بە پەلامارکردنەسەر بەشداران لە سی و سێیەمین خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە، لانیکەم حەوت فەلەستینییان بە زەبری گوللە بریندار کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  هەینیی هەواڵدەریی مێهر،  لەبەر تەقەی چەکدارانی ڕژێمی زایۆنیستی ، دوو فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی خەزاعە و دوو فەلەستینی دیکەش لە ڕۆژهەڵاتی بریج لە غەززە بریندار بوون  . 

سێ فەلەستینیش  لەلایەن چەکدارانی زایۆنیست  لە رەفەح  بریندار بوونە.

چەکدارانی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها بەرەولاوانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی خان یوونس  لەباشووری غەززە تەقەیان کرد  . 

حازم قاتم  وتەبێژی حەماس  ڕایگەیاند : گەلی فەلەستین هیچکات قەبووڵی ناکەن کە لەمەوبەدوا  بە بن گەمارۆ دابن و خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە درێژەی دەبێت .

ڕێپێوانی ئاشتیانەی "مافی گەڕانەوە" لە سی مارسی ڕابردووەوە بەبۆنەی "ڕۆژی زەوی" لە کەرتی غەززە دەس پێ بووەو هەروا بەردەوامە.

لە سی مارسەوە هەتا ئێستا، زیاتر لە ٢٠٠فەلەستینی لەو ڕێپێوانەدا بەزەبری گولـلەی چەکدارانی ئیسرائیلی شەهیدو نزیک بە بیست ودوو هەزار کەسیش بریندار بوون.

زۆرێ لە وڵاتان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تائێستا، ئەو تاوانکارییانەی زایۆنییەکانیان شەرمەزار کردووە.

ڕێپێوانی فەلەستینیان لە ساڵوەگەڕی ڕۆژی زەوی بیرخەرەوەی بڕیاری ڕژیمی زایۆنییە لەمەڕ داگیرکردنی خاک و سەرزەوینی فەلەستینیان لە سی مارسی ١٩٧٦ کە هەموو ساڵێک ئەو بۆنە، بەڕێوە دەچێ.

رژیمی ئیسرائیل بە داگیرکردنی سەرزەوین و خاکی فەلەستینیان و دروست کردنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان تێیاندا، لەهەوڵی گۆڕینی داڕشتی جوگرافیایی ناوچە فەلەستینییەکان و سیمایەکی زایۆنی دان بەو ناوچانەیە هەتا زاڵێتی خوازییەکانی لەناوچە فەلەستینیەکان بچەسپێنێ.

سەرپەیڤ

Nov 09, 2018 20:21 Asia/Tehran
بۆچوونت