• دەسپێکی وتووێژەکانی ئاشتی  یەمەن  لە سوئید

دوای کارشکێنیەکانی چەن مانگەی ڕژیمی سەعوودی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن لە سوئید دەسپێی بوو

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیسنا   وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن - یەمەنی  ئەمڕو پێنجشەمە بە  کونفڕانسێکی هەواڵیی مارتین گریفیت  نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان  بۆ  سەر  یەمەن و مارگارت والستروم وەزیری دەرەوەی سوئید لە کوشکی ژوهانسبورگ لە دەڤەری  ئیستکهوڵمی ئەو وڵاتە دەس پێی بوو . کرانەوەی فڕکەی سەنعا و بەندەری حودەیدە هەڵوەشانەوەی گەمارو  دانی مووچەی  فەرمانبەرانی  دەوڵەت و ناردنی یارمەتیگەلی مڕوڤ دوستانە لە خاڵە سەرەکیەکانی  ئەو خولە لە وتووێژەکانی تاقمە یەمەنیەکانی  ڕاگەیندراوە  . مارتین گریفیت لە کۆڕی پەیامنێراندا  وتی  دوای  ڕاگیرانی  زیاتر لە دووساڵی ڕەوتی سیاسی  بە مەبەستی   ڕاگرتنی  تێکهەڵچوونەکان و دەسڕاگەیشتن بە ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانە پرسەکان لە یەمەن   دەس پێی دەکەین .

سەرپەیڤ

Dec 06, 2018 18:57 Asia/Tehran
بۆچوونت