• چاودێری مافی مڕۆڤ : چاودێرانی نێونەتەوەیی دەبێ  لە عەرەبستان لێکوڵینەوە بکەن

ڕێکخراوی چاودێری مافی مروڤ ؛ خوازیاری ئامادە بوونی چاودێرانی نێونەتەوەیی لە عەرەبستان بۆ متمانە لە تەندروستی زیندانیە چالاکەکانی مافی مڕوڤ بە تایبەت ژنان بوو

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  کاناڵی تەلەفیزوینی  ئەلجەزیرە  چاودێری مافی مڕوڤ هەروەها جەختی کرد عەرەبستان  دەبێ هەرچی خێراتر لێکوڵینەوەگەلێکی  جێ متمانەی هەبێ سەبارەت بە  ئەشکەنجەی  زیندانی کراوان  بە تایبەت ژنانی چالاکی مافی مڕوڤ ئەنجام بدات و کەسانی دەسوەردەر لەودا مەحکوم بکات . ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییە وتیشی : ئەگەر چاو.دێرانی  سەربەخۆ سەبارەت بە تەندروستی ژنانی چالاکی مافی مڕوڤ متمانەیان نەبێ دەتوانێ نیشانەی ئەوە بێت کە کاربەدەستانی  سەعوودی بە توند و تیژی زۆر لە گەڵ چالاکانی مافی مڕوڤ ڕەفتار دەکەن .  دەوترێ چاودێری مافی مڕوڤ ڕاپوڕتێکی وەرگرتووە  کە نیشان ئەدات  کاربەدەستانی  سەعوودی چوارەمین چالاکی  مافی مڕوڤ کە ژنێکە  ئەشکەنجەی کردوون . چاودێری  مافی مڕوڤ نیگەرانی دەربڕیوە کە ئەشکەنجەی ژنانی چالاکی مافی مڕوڤ لە عەرەبستان هەروا درێژەی هەبێت . ڕێکخراوی  لێبوردنی نێونەتەوەیی  کوتاییەکانی  هەفتەی ڕابردوو درێژەی سەرکوتکاری چالاکانی سیاسی  ڕوژنامەنووسان و زانکوییەکان  بە تایبەت گرتن  و ئەشکەنجەی بەرنامە ڕێژی کراوی ژنانی چالاکی مافی مڕوڤ لە عەرەبستان نیگەرانی دەربڕی . ڕاپوڕتەکان  نیشان ئەدات  کە بڕێک لە ژنان لە عەرەبستان  لە مانگی مای 2018 بە بێ دادگاییکران لە زندان بەسەر دەبەن و لەو ماوەیەدا  بە شوکی ئلکتریکی   ئەشکەنجە کراون و دەسدرێژی جنسیان کراوەتە سەر .

سەرپەیڤ

Dec 07, 2018 20:33 Asia/Tehran
بۆچوونت