Jan 09, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • گیرانی ژومارێک لە فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون

هێزی ڕژێمی زایۆنیستی بە پەلامارکردنەسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون، ژومارێک لەفەلەستینییەکانیان گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین، چەکدارانی زایۆنیست ڕۆژی چوارشەممە بە پەلامارکردنەسەر شارەکانی بەیت لەحم و تولکەرم، لە کەرتی ڕۆژاوایی، پەلاماریان کردەسەر ماڵی فەلەستینییەکان و لانیکەم سێزدە فەلەستینییان گرت.

هەرلەم پێوەندییەدا  هێزی دامەزراوەکانی هەواڵگری و ئاسایشی  پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە پەلامارکردنەسەر شارەکانی ڕامەڵڵا، نابلوس و تولکەرم لە کەرتی ڕۆژاوایی، چواردە فەلەستینییان گرت.

هێزی دامەزراوەی  ئاسایشی  پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین هێز و ئەندامانی تاقمەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوایی سەرکوت دەکەن بە چەشنێک کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا  سەدان کەس لە چالاکانی خۆڕاگرییان  گرتووە.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت