Jan 11, 2019 18:29 Asia/Tehran
  • توند بوونەوەی کارەساتی مرۆیی لە یەمەن بە درێژەی داخرانی فڕگەی سەنعا

بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی ئاسمانیی ڕێکخراوی فڕۆکە وانی یەمەن وتی : داخرانی فڕگەی سەنعا بووە هۆی گیان لە دەس دانی ژومارێکی زۆر لە شاروومەندانی یەمەنی بە هۆی بێ بەری بوونیان لە سەفەرگەلی دەرمانی و یان دواکەوتن لە گەیشتنی دەوا و دەرمان .

مازن غانم بەڕێوەبەری گ.استنەوەی ئاسمانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی یەمەن  ڕۆژی هەینی  لە وتووێژ  لە گەڵ ئیرنادا  وتیشی : فڕگەی نێونەتەوەیی سەنعا ڕوژانە بە شەش هەزار کەس ڕاژەکاری پێشکەش دەکات  و دەروازەی  سەرەکی چوونی دەوا و دەرمانی پزیشکیە . غانم وتیشی : تا ئێستا  بە هۆی ئامارەکان هەزاران یەمەنی بە هۆی کەم بوونی دەوا و دەرمان و کەرەستەی پیزیشکی گیانی خۆیان لە   داوە .  بەڕێوە بەری گشتی گواستنەوەی ئاسمانی یەمەن  وتیشی :  ئەگەر بێتوو  ئیجازەی چالاکی بە  فڕگەی سەنعا نەدرێت  ڕوژانە 15 تا 25 نەخوش گیانی خویان لە دەس ئەدەن . فڕگەی سەنعا  لە 8 ئوتی 2016 وە بە کردەوەی زاڵمانەی وەزارەتی  بەرگری عەرەبستان بە تەواوی داخراو و دەسدرێژکارانی هاوپەیمانی سەعوودی  بە بیانووی  ئامادە نەبوونی فڕوکەخانە بەر دەگرن بە هەر جۆرە  فڕینێک . بە پەلاماری هاوپەیمانی  عەرەبی ئەمریکایی بە سەرکردایەتی  ئالی سەعوود  لە مارسی 2015 وە بۆ سەر یەمەن تا ئێستا زیاتر لە  سەد هەزار یەمەنی بۆ وێنە 85 هەزار منداڵ کوژراون کە زۆربەی ئەو منداڵانە بە هۆی برسیەتی  و قات و قڕی لە لایەن ئەو هاوپەیمانیە گیانی خویان  لە دەس داوە . کرانەوەی فڕگەی نێونەتەوەیی سەنعا یەکێک لە ڕێککەوتنەکانی  چوارەمین خولی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەنە کە دیسامبری ساڵی ڕابردوو بە ئامادە بوونی  لایەنە یەمنیەکان لە ئیستکهوڵمی سوئید  بەڕێوە چوو  بەڵام هاوپەیمانی دەسدرێژکاری   سەعوودی بەر دەگرێت بە جێ بە جێ کرانی  ئەو  ڕێککەوتنە .


 

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت