Jan 15, 2019 19:20 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ئەردەن  بۆ میوانداری کردن لە خولی نوێی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەردەن باسی ئامادەیی ئەم وڵاتەی کرد لەگەڵ داوای ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ میوانداری کردن لە خولی نوێی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن.

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی فارس، ماجد  قەتارنە، وتەبێژی ڕەسمی وەزارەتی دەرەوەی ئەردەن ڕۆژی سێ شەممە وتی : دەوڵەتی ئەردەن  بە هەموو تواناوە لە هەرچەشنە ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ دامەزرانی ئاشتی لە یەمەن داکۆکی دەکات.

بەوتەی قەتارنە  خولی نوێی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن  لەنێوان نوێنەرانی دەوڵەتی  دەست لەکارکشاوەی ئەم وڵاتە و تاقمی ئەنساروڵڵا  تەرخان دەدرێ  بە لێکدانەوەی خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی گواستنەوەی دیلەکان و گیراوان.

بەرلەمە  محەممەد عەلی حوسی  سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن  باسی ئەگەری بەڕێوەچوونی خولی نوێی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن لە ئەمانی  پێتەختی  ئەردەنی کرد بوو.

سەرپەیڤ

بۆچوونت