Feb 07, 2019 23:36 Asia/Tehran
  • تێک شکێندرانی تانکی بەکرێگیراوانی سعودی بە مووشەکی ڕێنوێنی کراوی هێزی یەمەنی

هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن تانکێکی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی زالعیان بە مووشەکی ڕێنوێنی کراو تێک شکاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەنی  ئەمڕۆ پێنج شەممە  ڕایگەیاند لە پارێزگەی زالع لەباشووری یەمەن  سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن  بنکە و مەتەرێزی  بەکرێگیراوانیان دایە بەر پەلامار  کە لەم ئۆپراسیۆنەدا بەکرێگیراوانی سعودی  زەبرێکی زۆریان وێ کەوت وزیانی ماڵی و گیانی زۆریان بینی .

سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن هەروەها بنکەی بەکرێگیراوانی سعودییان لە بەرزاییەکانی پارێزگەی  جوف لە باکوری یەمەن  دایە بەر پەلامار  کە لەم پەلامارانە ژومارێک بەکرێگیراوی سعودی کوژران و ژومارێکی تریش بریندار بوون  .

عەرەبستان بە لاگری    ئەمریکا  ئیمارات  و چەن  وڵاتی دیکە  لە مارسی 2015 وە دەستی کردووە بە دەسدرێژی   سەربازی بۆ سەر یەمەن  و گەمارۆی زەوینی دەریایی  و ئاسمانی ئەو وڵاتە .  ڕژیمی سەعوودی  و  هاوپەیمانەکانی  تا ئێستا  بە هِۆ خۆراگری  خەڵکی یەمەن  نەیانتوانیوە  بگەنە ئامانجەکانی خۆیان  لەو وڵاتە .

هاوپەیمانیی هێزە دەسدرێژکارەکان بەسەرکردایەتی عەرەبستان لە مارسی٢٠١٥وە بەئامانجی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆ دەسەڵات، پەلاماری ئەو وڵاتەیان دا، سوپاو هێزە جەماوەریەکانی یەمەنیش لە وەڵامدانەوە بە دەسدرێژکاریی هاوپەیمانیی سەعودیا، پێگەو بنکەی سەربازان و بەکرێگیراوانی سەعودی دەپێکن.

بۆچوونت