Feb 09, 2019 16:03 Asia/Tehran
  • سەعد حەریری: کۆمەڵگای جیهانی پێش بگرێ بە دەسدرێژکاریی رژیمی ئیسرائیل

سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند، کۆمەڵگای جیهانی بەگوێرەی بڕیارنامەی١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ پێش بگرێ بە دەسدرێژکارییە رۆژ لەدواری ڕۆژەکانی ئیسرائیل.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان رۆژی هەینی لەدیدار لەگەڵ"ستێفانۆ دێل کۆل" فەرماندەری یونیفل(هێزە ئاشتی پارێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەباشوری لوبنان) لە بەیروت ڕایگەیاند: رژیمی زایۆنی رۆژانە سنوری ئاسمانی و ئاویی لوبنان دەبەزێنێ.

حەریری وتی: ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی سوپای لوبنان درێژە دەدەن بە گەشت لێدانیان لەسنوری لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو هەتا هەر شک و دڕدۆنگییەک کە لەجێ بەجێ کرانی بڕیارنامەی١٧٠١لەلایەن لایەنی لوبنانییەوە پێش بێ، چارەسەر بکەن.

سەرۆک وەزیرانی لوبنان وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەو وڵاتە پێبەندە بە جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی بڕیارنامەی١٧٠١ و ڕێز گرتن لە هێڵی ئاویی لە سنورە باشوریەکان، وتی کە تەشەنای گرژیی  ئاڵۆزییەکانی رژیمی زایۆنی بەقازانج نییە.

بڕیارنامەی١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش کە پاش کۆتایی شەڕی سی و سێ رۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان لەساڵی٢٠٠٦ دەرکراو پەسەند کرا، پێش دەگرێ بە رژیمی زایۆنی لە ئەنجامدانی کردەی دوژمنکارانە بەدژ لوبنان، بەڵام ئەو رژیمە بێ گوێدان بەو بڕیارنامەیە هەردەم سنوری ئاسمانی، زەوینی و دەریایی لوبنان دەبەزێنێ.

سەرپەیڤ

بۆچوونت