Feb 10, 2019 18:20 Asia/Tehran
  • حێزبۆڵڵای لوبنان : ئامادە بوونی حێزبۆڵڵا  لە دەوڵەتی نوێ نیشانمدەری دابەزینی  کنەی  ئەمریکا لە لوبنانە

ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حێزبۆڵڵای لوبنان جچەختی کرد ئامادە بوونی وەزیرانی حێزبوڵڵا لە دەوڵەتی نوێ ئەو وڵاتە نیشاندەری دابەزینی کنە و دەوری ئەمریکا لە لوبنانە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی  هەواڵدەری  نیشتمانی  لوبنان  شێخ قاووق  ئەندامی ئەنجومەنی  ناوەندی  حێزبۆڵڵای  لبونان  بە ئامادە بوون  لە ڕێ و ڕەسمێک  لە باشووری ئەو وڵاتە  وتی :  ئەمریکا  بە ئامادە بوونی  حێزبۆڵڵا لە دەوڵەتی نوێ لوبنان  و دەسڕاگەیشتنی بە کورسی وەزارەتی تەندروستی بە توندی نەیاریەتی کرد بەڵام لوبنانیەکان  " نا" یان بە واشنگتون وت .  شێخ  قاووق  واتایەکی دیکەی  نەیاریەتی  گشتیی  لوبنانیەکان  لە گەڵ کردەوەی زۆربێژانەی  ئەمریکا هێزمەند کردنی  دەسەڵاتی  سیاسی حێزبۆڵڵا  لە لوبنان زانی .   دەوڵەتی نوێ لوبنان 31  ژانویە 2019 و دوای  نزیکەی نۆ مانگ چاوەڕوانی  بە ئامادە بوونی  هەموو پارتەکان  و ڕەوتە سیاسیەکان  پێکهات   سێ کورسی  وەزارەتخانەکانی  تەندروستی   وەرزش  و  ڕاوێژکار   لە کاروباری  پەرلەمانیش  تەرخان درا بە حێزبوڵڵا . ئەوە لە حاڵێکدایە کە  لە دەوڵەتی  ڕابردوو  حێزبۆڵڵا  2  کۆرسی  ەزارەتخانەکانی  وەرزش  و  پیشە سازی  لە دەست دا بوو .

سەرپەیڤ

بۆچوونت