Feb 10, 2019 18:47 Asia/Tehran
  •  قەتەر  لای  ئەنجومەنی  ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  سکاڵای بەرز کردەوە

نوێنەری هەمیشەیی قەتەر لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی شەمەلە بەحرەین بە هۆی پێشێلکرانی سنووری ئاسمانی وڵاتەکەی لای ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان سکاڵای بەرز کردەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئەلعالەم " عولیا ئەحمەد بن سەیف ئال  سانی " لە نامەیکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی  ئاسایش  وەبیری هێنایەوە  فڕۆکەیەکی شەڕ کەری  بەحرەین  27  دیسامبری 2018 بە بێ  ئیزنی  دووحە  چووە  ناو سنووری  ئاسمانی . نوێنەری  هەمیشەیی  قەتەر  لە  ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە نامەی خۆیدا خوازیاری  لەبەرگرتنی   کردەوەی  پێویستی  ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کۆتایی دان بە دەسدرێژکاری ئامانجدار  و پاراستنی  ئاشتی و. ئاسایشی جیهانی  بە پێی جاڕنامەی  ئەو ڕێکخراوەی بوو .  لەو نامەیدا ئاماژە کراوە بە   بەردەوام بوونی  کردەوەی  بەحرەین  لە پێشێلکرانی  سنووری  ئاسمانی  قەتعەر و هاتووە کە  ئەو کردەوانەی  مەنامە  پێشێلکرانی  ئاشکرای   یاسای نێونەتەوەیی  و   بەردەوام بوونی  هەوڵەکان بۆ  بارگرژی نانەوە  لە ناوچەیە . دووحە  پێشتریش لە ئیمارات   بە ۆی پێشێلکرانی سنووری  ئاسمانی  قەتەر  لای   ئەنجومەنی   ئاسایشی ڕێکخراوی  نەتەوەکان سکاڵای بەرز کردەوە . عەرەبسستان   ئیمارات  میسر و بەحرەین  لە مانگەکانی ئەم دواییەدا بە ڕەوش گەلی  جۆراوجۆر بە دوای  خستنەژێر گوشاری قەتەرن .

سەرپەیڤ

بۆچوونت