Feb 11, 2019 17:01 Asia/Tehran
  •  داخوازی دامەزراوە  فەلەستینیەکان بۆ بایکوت کردنی دانیشتنی دژە ئێرانی وارشۆ

دامەزراوەکان و ناوەندە نیشتمانی و ئایینیەکانی شاری داگیرکراوی قودس ، خوازیاری بایکوت کردنی دانیشتنی دژە ئێرانی وارشۆ بوون .

بە گوێرەی ڕ اپۆڕتی  هەواڵدەریی  فەرمی فەلەستین  وەفا ، دامەزراوەکان و ئەنجومەنە  نیشتمانی  و ئایینیەکانی چالاک لە قودس  ڕۆژی دووشەمە بە دەرکردنی بەیاننامەیک  دانیشتنی وارشۆیان بە  پیلانێک  زانی و ڕایانگەیاند   دوناڵد تڕەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە نیازە  لە ڕێگای   دانیشتنی  وارشۆ گەڵاڵەی دژە فەلەستینی  ناسراو بە  مامه له  ی سەدەی  هاوڕێ  لە گەڵ ڕژیمی داگیر کەر بخەنە بەر باس. دامەزراوە فەلەستینیەکان  وشداریان دا  مامه له ی سەد     قووڵتر کردنی ناکۆکی لە نێوان فەلەستینیەکان   هەڵوەشانەوەی  گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینەکان و لەناو بردنی  هەموو  ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان  لە نێوان  دوو لایەن  دەگرێتەوە  تا لەو  ڕێگایەوە  سەرانسەری  ناوچە بەرەو  پێکدادانێک پاڵ  پێوە بنێت  کە کۆتاییەکەی نادیارە .   گەڵاڵەی دژە فەلەستینی  مامه له ی سەدە درانی بە تەواوی  قودس و شارۆچکە زایونی نشینەکان لە کەرتی  ڕۆژئاوای ڕووباری  ئەردەن بە ڕژیمی زایونیە  و دیاریکرانی  ناوچەی  ئەبوودیس  وەک پێتەختی  وڵاتی فەلەستینە .  دامەزراوە  فەلەستینیەکان  لە بڕێک  لە وڵاتانی عەرەبی  کە بۆ   دانیشتنی دژە  ئێرانی  وارشۆ  بانگهێشت کراون  داوایان کرد   ئەو  دانیشتنە  بایکوت بکەن و   ڕێگا بە دوژمن نەدەن دژی  پرسی قودس و فەلەستین   هەنگاو هەڵبگرن .  دانیشتنی  دژە  ئێرانی  وارشۆ  بڕیارە  ڕوژانی  چوارشەمه  و پێنجشەمە    13  و 14  فێڤریە  بە میوانداریەتی هاوبەشی  ئەمریکا و پۆڵونیا  بەڕێوە بژێت .

سەرپەیڤ

بۆچوونت