Feb 11, 2019 18:13 Asia/Tehran
  • نوێنەری تایبەتی   ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن گەیشتە سەنعا

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن بۆ وتووێژ لە گەڵ لایەنە تێکهەڵچووەکان سەبارەت بە پاشەکشێ هێزەکان لە بەندەری حودەیدە و جێگیر بوونی هێزە نێونەتەوەییەکان گەیشتە سەنعای پێتەختی یەمەن .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا  مارتین گریفیتس  نوێنەری تایبەتی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە کاروباری یه مەن  بڕیارە  لە گەڵ مایکل  لولیسگارد  ژنڕاڵی دانیمارکی و سەرۆکی نوێی  شاندی  چاودێرانی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە یەمەن  دیداری  کرد   و سەبارەت بە چوونەدەری  سەربازان  لە بەندەری حودەیدە  و دامەزراندنی  ناوچە ئەمنەکان  بۆ  گەیشتنی یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە  وتووێژ بکات  . گریفیتس  هەروەها بڕیارە  لە گەڵ بەرپرسانی   باڵای  بزووتنەوەی  ئەنساڕۆڵڵا  سەبارەت بە ئامادە کاری پێویست  بۆ بەڕێوە چوونی  دانیشتنی  ئاشتی  لە گەڵ نوێنەرانی  دەوڵەتی  دەس لەکارکیشاوەی یەمەن بیروڕابگۆڕێتەوە .    ڕێکەوتنی  ئاگربڕ  لە سوئید لە نێوان  گرووپە یەمەنیەکان  لە سەرلەبەیانی   سێشەمە 18 دیسامبر  لە شاری حودەیدە  دەس پێی کرا  بەڵام هاوپەیمانی  سەعوودی  هەموو ڕۆژێک  پێشێلی دەکات  . تا ئێستاچەن جار بۆ کۆتایی دان بە شەڕی یەمەن هەنگاوگەلێک   هەڵگیراوە هاتووە  بە ڵام هەموو جارێک بە کارشکێنی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی گەیشتووەتە بن بەست  چوارەمین خولی  وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن  لە 6 دیسامبر بە ئامادە بوونی  لایەنە یەمەنیەکان  بە سەرۆکایەتی  مارتین گریفیتس  لە  ئیستکهۆڵمی  سوئید   بەڕێوە چوو .
 

سەرپەیڤ

بۆچوونت