Feb 11, 2019 20:23 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئەرتەشی یەمەن بۆس ەر بنکەی دەسدرێژکارانی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان

یەکەکانی مووشەکی ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودیان لە باشور ی عەرەبستان کردە ئامانج .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی کاناڵی هەواڵیی ئەلعام  لە پەلاماری ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ سەر ناوەندەکانی کۆبوونەوەی  بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعوودی  لە  دەڤەری  چیای  قەیس لە جیزان لە باشووری عەرەبستان ژومارێک  لە بەکرێگیراوانی  سەعوودیان کوشتووە . هەواڵێکی  دیکە ئەوەیە  کە  بە ههۆی تەقینەوەی بۆمب لە بەرەی یەهم  لە شاری  سەنعا  پێتعختی یەمەن  ژومارێک  لە بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعوودی کوژران و بریندار بوون .  لە پارێزگای جووف  لە باکووری یەمەنیش هێزە یەمنیەکانی توانیان ئوپراسیونی  بەکرێگیراوانی  دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ پێشڕەوی لە بەرەی ئوستر  شکست بدەن  کە لەو ئوپڕاسیونەدا ژومارێک  لە بەکرێگیراوان کوژران . لە هەمان حاڵدا  فڕۆکەشەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی ناوچەی سنووری  ڕازحیان  لە سەعدە لە باکووری یەمەن  بوردمان کرد

سەرپەیڤ

بۆچوونت