Feb 17, 2019 18:26 Asia/Tehran
  • سایب عەریقات : ئاسایی کردنەوەی  پەیوەندیەکان لەگەڵ ئیسرائیل خەیانەتە بە ئارمانجەکانی نەتەوەی فەلەستین

سکرتێری ئەنجومەنی کارگێڕی ڕێکخراوی ڕزگاریدەری بەشی فەلەستینی ساف وتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ڕژیمی زایونی خەیانەتە بە ئارمانجەکانی نەتەوەی فەلەستین .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی  ئیرنا  سایب عەریقات  سکرتێری  ئەنجومەنی  کارگێڕی  ڕێکخراوی  ڕزگاریدەری بەشی فەلەستین  لە وتووێژ لە گەڵ  ڕادیو   دەنگی فەلەستین  وتیشی  ئەمریکا ، وڵاتانی عەرەبی  لە ورشۆ  پێکەوە کۆ دەکاتەوە  تا بە ناوی  بەرەنگار بوونەوەی  لە گەڵ مەترسی  ئێران بڵێت  کە خوازیاری  ئاشتیە  لە حاڵێکدا کە  ڕیشەی  توندڕۆیی  و توند و تیژی  لەناوچە  ڕژیمی زایونیە . عەریقات  وێڕای ڕەخنە گرتن  لە ئامادە بوونی  وڵاتانی عەرەب  لە دانیشتنی ورشو  وتیشی  شاردنەوەی  ڕاستیەکان  مەحکووم بە شکستە . 13 و 14  فێڤریە ورشو  پێتەختی پوڵونیا  میوانداری  ئەمریکا  و هاوپەیمانەکانی بوو تا  بە بیانووی  ئاشتی  لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین خولێکی نوێ  لە ئێران ترسان  دەس پێی بکەن . فەلەستین  لەو وڵاتانە بوو کە  لەو کونفڕانسە بەشداری نەکرد .

سەرپەیڤ

بۆچوونت