Apr 14, 2019 20:23 Asia/Tehran
  • بڕیاری   دادگەی زایۆنی بە کاول کردنی ماڵی سەدان فەلەستینی لە قودس

دادگەی ڕژیمی زایونی ئەمڕۆ یەکشەممە داوا بۆ پێداچوونەوەی کە هێندی لە فەلەستینیەکانی ناوچەی " سلوان و ئەبوو توور " لە قودس بۆ بەرگرتن لە کاولکرانی ماڵەکانیان ڕادەست کردبوو ڕەت کردەوە .

 دادگای  ڕژیمی زایونی  پێشتر  حوکمی کاولکردنی ماڵی سەدان  فەلەستینی دەرکرد و ئیدەعای کرد بوو  ئەو ماڵگەلە لە سەر زەوینێکدا سازکراوە  کەحەشیمەتی شارۆچکەسازی ئەلعاد بە نیازە بۆ گەڵاڵەگەلی گەشتیاری  بە هاوکاری لە گەڵ شارەوانی قودس  سەربە ئیسرائیل  کەڵک وەربگرێت . ئەوە لە حاڵێکدایە  کە لەو ناوچەیە دا 60  بینا  هەیە  کە زیاتر لە 500  فەلەستینی لەوێ ژیان بەسەر دەبەن .

سەرپەیڤ

بۆچوونت