Apr 20, 2019 08:32 Asia/Tehran
  • 33 بریندار لە 55 مین هەینی رێپیێوانی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی رابردوو باسی برینداربوونی 33 فەلەستینی کرد لە 55 مین هەینی رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، خەڵکی گەمارۆدراوی غەززە هەینی 19 ی نیسان ، 55 مین رێپێوانی مافی گەڕانەوە یان بە ئامانجی داکۆکی لە یەخسیرانی بەندکراوی داگیرکەرانی رژێمی زایۆنی بەڕێوەبرد .

 لە نێو بریندارانی رێپێوانی رۆژی هەینی لە رۆهەڵاتی کەرتی غەززە 5 فریاگوزار و 4 پیەامنێر دەبینرێن .

 وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین بەر لەوە ژماری بریندارانی رێپێوانانی گەڕانەوە رۆژی هەینی 12 کەس راگەیاندبوو . 

 رێپێوانی  مافی گەڕانەوەی فەلەستینیەکان لە سی مارسی 2018 وە بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی رژێمی زایۆنی و شکانی گەمارۆی کەرتی غەززە دەسپێ بووە . 

 تا ئێستا زیاتر لە 272 فەلەستینی بە فیشەکی لەشکەریانی ئیسراییلی شەهید و هەزاران کەس بریندار بوونە .                          

سەرپەیڤ

بۆچوونت