ئادار 15, 2019 17:13 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی ملوێنی فەلەستینیەکان بە بۆنەی

ملوێنان فەلەستینی بە بۆنەی حەفتاو دووهەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی نەهامەتی ڕۆژی داگیرکردنی فەلەستین خۆپیشاندانیان کرد .

 ئەمڕۆ چوارشەمە  15 مای ڕێکەوتە لە گەڵ هەفتاو یەکەمین  ساڵی پێکهاتنی  ڕژیمی ساختەی  ئیسرائیل  ڕۆژی نەهامەتیە .بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  قوتابخانەکان  زانکۆەکان  و  شوێنە گشتیەکان  لە شارە جۆراو.جۆرەکانی غەززە بە بۆنەی ڕۆژی نەهامەتی  چالاکی خویان ڕاگرتووە  و  دەزگا دەوڵەتیەکانیش  هاوڕێ لە گەڵ خەڵک لە  ڕێپوانەکاندا بەشداریان کرد . بازەرگانان  و فروشیارانیش  لە وڵام  بە  بانگهێشتی  ئەنجومەنی باڵای  بەڕێوە بەری   ڕێپێوانی  مافی گەڕانەوە  و هەڵوەشانەوەی  گەمارۆی کەرتی غەززە  دووکانەکان  و فروشگەکانی خۆیانیان داخست و لە ڕێپێوانی ڕۆژی نەهامەتی دا بەشداریان کرد  لە هەمان حاڵدا  کاناڵی تەلەفیزوینی  ئەلمەیادین  ڕاپۆڕتی دا  سەربازانی زایونی بەرەو خوپیشاندەرانی فەلەستینی  گوللەی  شەڕ و گازی فرمێسک هێنیان  تەقاندووە .  بە وتەی  حازم قاسم  وتەبێژی  بزوتنەوەی خۆڕاگری  ئیسلامی  فەلعەستین حەماس  خۆپیشاندانی  ملێونی  گەڕانەوە  و هەڵوەشانەوەی گەمارۆی غەززە  پەیامێک  لە لایەن فەلەستینیەکانەوە بە هەمووانە لەمەڕ ئەوەی کە  خەڵکی  فەلەستنی  هیچکات دەس لە مافی  خۆیان و لە سەرووی    ئەوانەوە  مافی  گەڕانەوەی  ئاوارەکان بۆ زێد و نیشتمانی  خۆیان هەڵناگرن قاسم جەختیشی کرد   خۆپیشاندانی  ملوێنی  گەل یفەلەستین  دوای  70  ساڵ  داگیرکراری   ئیسرائیل  هەڵگری  ئەو پەیامە پتەوەیە  کە تێپەڕینی کات  هیچکات  نابێتە  هۆی   ڕاگرتنی  شەڕی فەلەستنین  دژی داگیرکاران  و ئیرادەی پتەوی ئەوان لاواز  ناکات .

بۆچوونت