Sep 11, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە چەند ئامانجێکیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی لە "دێرئەلبەلح" لەناوەندی کەرتی غەززە چوار جار پێگەیەکی فەلەستینی و ناوچەیەک لەباشوری ناوچەی "ئەلحکر"یان بۆردومان کرد.

ئەو پەلامارەی رژیمی زایۆنی هیچ خەسار و زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

خۆڕاگریی فەلەستین شەوی سێ شەممە لە وەڵامدانەوە بە دەسدرێژکاریەکانی رژیمی زایۆنی، شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لەباشوری فەلەستینی داگیرکراوی بەمووشەک پێکا.

بۆچوونت