Oct 20, 2019 18:38 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی هەزاران لوبنانی بۆ چوارەمین ڕۆژ

هەزاران لوبنانی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ چوارەمین ڕۆژی بە دوای یەک لە بەیرووت و شارەکانی دیکە درێژەیان دا بە ناڕەزایەتیەکانی خۆیان دژی دۆخی ئابووری و داخوازی بۆ گۆڕینی سیاسی .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ئیسنا بە گێڕانەوە  لە ماڵپەڕی  ئینترنتی  ئەلنەشرە  دەیان هەزار لوبنانی بۆ  چوارەمین ڕۆژی بە دوای یەکدا  هاتنە سەر شەقامەکان و دژی دۆخی  ئابوروی خّۆیشاندانیان کرد. ئەوان خوازیاری  کرانەوەی  هەموو   ڕێگاکان بوون  تا هەمووان بتوانن  بگەنە  گۆڕەپانی   مانگرتن و مەیدانی  ڕیاز و  ئەلسولح  لە بەیرووت  بۆ بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی سەەرکی . هێزە ئاسایشیەکانیش  لەو پێناوەدا  ڕێ و شوێنی  ئاسایشی  توندیان گرتووەتە بەر   هەروەها  هەموو  ڕێگاکانی  سەر بە  کۆشکی سەرۆکایەتی  لوبنان    بە  تڕوموبیلی  سەربازی داخراون . لە باشووری  لوبنانیش خۆپیشاندەرانیش  لە شاری سور  کۆبوونەوە . گەشتەکانی  ئەرتەشی لوبنانیش  خۆپیشاندەران لە  دەپەری  ئەو شوێنە و ناوخۆی شەقامەکان  جێگیر بوون  لە باکووریش ژومارێک لە لاوان ، خێوتێکیان  لە شاری  ئەردە قەزا بەرپا کرد و  ڕێگایەک  کە شاری تڕابلوس بە ئەلزەنە دەلکێنێ  داخست .  مانگرتووان  لە ناوخۆی ئەو  خێوتە  ڕایانگەیاند  کە تا کاتی  بە دی هاتنی  داواکاریەکانیان  ڕێگاکە  ناکەنەوە .   لە  ئەلبوقاعیش  جادەی  نێونەتەوەیی  لە  شارۆچکەی    ئەلەیلە  تا  شارۆچکەی  ئەلعەین  ئەلزەیتون  و  اس بەعەلبەک  داخرا  و خۆپیشاندەران  لە مەیدانی  شارۆچکەی  ئەللبوە  کۆبوونەوە  لە لایەکی  دیکەوە  یەکێتیی  بانکەکانی  لوبنان   ڕایگەیاند  کە بە هۆی   درێژەی  خۆپیشاندانی جەماوەری  سبەینێ   دووشەمە  هەموو  بانکەکان  دادەخرێن . زاموەکانی  لوبنانیش  لە سای  ناڕەزایەتیەکانی  هەنووکەیی  جارێ   زانکوەکانیان  داخستووە . هەروەها  سەعد حەریری  سەرۆک وەزیرانی  لوبنانیش  دوایین   گۆڕانکاریەکان و کردەوەکانی  سەر  بەڵگەی  پێشنیاری  ئابووری  ئەنجام  ئەدات  و بە دوای  ڕەزامەندی  ئەندامانی  دەوڵەت  لە گەڵ ئەو  بەڵگەیە  کەشێکی  ئەرێنی  لە نێوان  کاربەدەستانی  سیاسی  زاڵە .


 

بۆچوونت