Dec 02, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • پەرەگرتنی ئاڵوزیەکانی نێوان یونان و تورکیا لە بواری وزە

لەپاش قسەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا ، لەمەڕ هەڵکوڵێنە نەوتیەکان لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە ئاڵوزیەکانی نێوان ئانکار و ئاتێن پەرەی سەندوە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیکی عەرەبی، وەزاڕەتی دەرەوەی یونان لە کاردانەوە بە قسەکانی " ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەڕ گەشە وپەرەی هەڵکۆڵێنە  نەوتی وگازیەکان لە ڕۆژهەلاتی مەدیتەرانە ، ئەوەی بە گەورەترین بنپێکەری یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی لە ناوچە ناساند.ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕۆژی شەممە سیی نوامبەر لە ڕێ وڕەسمی دەسپێکرانی کەڵک وەرگرتن لە پڕۆژەی هێڵی بووری گازی " تورکیش تورنت" ڕایگەیاند کە بە نیازە دۆزراوە  نەوتی وگازیەکان لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە گەشەپێ بدات. سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەم وڵاتە بە پیی یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی دەجوڵێتەوە وهیچ شتێک ئەنقەرە لە درێژەی هەڵکۆڵێنە گازیەکان لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە دڵسارد ناکاتەوە.  شایانی باسە پیداگری سەرۆک کۆماری تورکیا بە پێی ڕەخنە وگازەندە لە درێژەی توێژینەوە هەڵکوڵێنەکان بۆ هیدروکەربونەکان لە ناوچەی مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵاتی وجێ بەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی هاوکاری لەگەڵ لیبیا لە پرسی سنوورە دەریاییەکان بووە بە هۆی تەشەنای ئاڵوزیەکانی نێوان ئاتین وئەنقەرە.

بۆچوونت