ئاب 16, 2020 23:42 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆسەر یەمەن

فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی چەندین ناوچەی یەمەنیان بۆردومانکرد .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی رۆژی یەکشەممە 5 جار بەیت سەعدان لە پارێزگەی سەنعایان بۆردومانکرد . 

فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ھەروەھا کارگەیەکیان لە ناوچەی باجیل لە پارێزگەی حودەیدەی رۆژاوای یەمەن پێکا. 

لە ھەمان کاتدا ھاوپەیمانیی سعودی بانگەشەی ئەوەیکرد موشەکێکی بالستیکی یەمەنی بەر لە تەقینەوە پێکاوە و تێکی شکاندووە . 

حکومەتی رزگاری نیشتمانیی و ئەنساروڵڵا ی ئەم وڵاتە باسی ھاویشتنی موشەک بەرەو عەرەبستانیان نەکردووە . 

سەرپەیڤ

بۆچوونت