• دوائەنجامی کۆپرسی تورکیا:  - ئەرێ : لە سەتا 51.3 و نە: لە سەتا 48.7

گشت پرسی هەموارکردنەوەی دەستوری تورکیا بۆ گۆڕانی سیستەمی حکومەتی لە پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتی

کاری بژاردنی هەموو 167 هەزار و 140 سندووقەکەی کۆپرسی گۆڕانی دەستووری تورکیا کۆتایی پێ هات و بە پێی ڕاگەیاندنی نافەرمی ئەنجامەکە، جەماوەری تورکیا 51.3 لە سەتیان دەنگی ئەرێیان داوەتە ئەو کۆپرسییە.بە پێی ئەو ڕاگەیاندنە کە لەلایان هەوالدەریی ئەناتۆلییەوە هاتووەتە ئاراوە، 48.7 لە سەتی خەڵکی ئەو وڵاتە لە کۆپرسییەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندی لەگەڵ گۆڕانی نیزامی پەرلەمانی بۆ نیزامی سەرۆکایەتی دەنگی "نا"یان داوە.

بژاردنی سندووقەکەی کۆپرسی گۆڕانی دەستووری تورکیا

ڕەجەب تەیەب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی دەنگی "ئەرێ" لە کۆپرسی چاکسازی دەستووری ئەو وڵاتەدا گوتی: لەم پرۆسەیەدا جەماوەری تورکیا بەرگرییان کرد لە ویستی نیشتمانی و دیمۆکراسییەت.

دەنگی ئەردۆغان له گشت پرسی

ئەردۆغان هەروەها گوتیشی: هەموومان دەبێ ڕێز بگرین لە ویست و بڕیاری نەتەوەکەمان. لەم کۆپرسییەدا 56 ملوێن و 588 هەزار و 505 کەس مەرجی پێویستی دەنگ دانیان هەبوو (18 ساڵ بۆ سەرووە) کە بەشداری ئەو کۆپرسییەیان کرد.

ڕادەی بەشداری جەماوەری تورکیا لەو کۆپرسییەدا نزیک بە سەتی 86 بەراورد کراوە.

شادی لایەنگرانی گشت پرسی له تورکیا

بە گۆڕانی 18 ماددەی دەستووری تورکیا، دەسەڵاتی ڕەجەب تەیەب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا زیاتر دەبێتەوە و حکوومەتی ئەو وڵاتە لە نیزامی پەرلەمانییەوە دەبێتە نیزامی سەرۆکایەتی.

شادی لایەنگرانی ئەردۆغان دوای گشت پرسی له تورکیا

 

Apr 16, 2017 19:23 Asia/Tehran
بۆچوونت