پێش بینی بەشداریکردنی سەتی حەفتای خەڵک لە هەڵبژاردنی ئێران

دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران هاوکات لەگەڵ پێنجەمین  خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی ئیسلامی شارو دێ، ڕۆژی هەینی  بەڕێوە دەچێت .

بەشداری خەڵکی ئێران له هەڵبژاردنەکانی  سەرۆک کۆمارەتی   

عەبدوڕەزا  رەحمای فەزلی  وەزیری ناوخۆی ئێران سێ شەممەی ڕابردوو لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی  دووی ڕادیۆتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی :

56 ملوێن و 410  هەزار و 234  کەس لە خەڵکی ئێران خاوەن مەرجی دەنگدانن  و  نیزیکەی  یەک ملوێن و پێنسەد هەزار کەس لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی و چاوەدێری لەهەڵبژاردنی  سەرۆک کۆماری و ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی  شار و دێ   بەشداری  دەکەن  .

عەبدوڕەزا  رەحمای فەزلی  وەزیری ناوخۆی ئێران

رەحمانی فەزلی بە ڕاگەیاندنی  350 هەزار کەس  ئەرکی دامەزرانی ئاسایشی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیان بە ئەستۆیە وتی : 63 هەزار و 429 بنکەی وەرگرتنی دەنگ بۆ هەڵبژاردنی ڕۆژی هەینی  ڕەچاو کراوە  کەلەم ژومارەیە زۆرتر لە چواردە هەزار سندووقی گەڕۆکە.

 

ئادار 17, 2017 20:19 Asia/Tehran
بۆچوونت