• ڕێ وڕەسمی دەنگی پێی بەهار لە کنۆلە بۆ پێشوازی لە نەورۆز

کنۆلە گوندێکی سەربە بەشی دینەوەری شاری سەحنە لە پارێزگەی کرماشانی ئێرانە .

کۆڕەجێژنی دەنگی پێی بەهار لە سەرووبەندی گەیشتنی نەورۆز لە گوندی گەشتیاری کنۆلەی پارێزگەی کرماشان بەڕێوە دەچێت.

کنۆلە  گوندێکی سەربە بەشی دینەوەری شاری سەحنە لە پارێزگەی کرماشانی ئێرانە . 

خەڵکی گوندی کنۆلە  بە زاراوەی هەورامی  قسە دەکەن و ئەوان موسوڵمان و پەیڕەوی مەزهەبی شیعەی جەعفەرین .

ئەم گوندە لە دێی  کنۆلە دارە  . گوندێک بە ئاو و هەوایەکی زۆر خۆش  . زۆر سەرنج راکێش  . ترێ  گرینگترین  بەرهەمی  ئەم گوندەیە  .

کنۆلە  تەنیا گوندێکە لە ئێران کە نۆزدە چەشن ترێی لە باخەکانی دا  هەیە  . ڕێ وڕەسمی خۆماڵی دەنگی پێی بەهار  لەسەر ورەی خەڵکی  گوندی کنۆلە  بۆ پێشوازی کردن لە  نەوروز  داگری دوعای باران، هەڵپەرکێی کوردی و فروشتنی  چەشنی جۆربەجۆر  کەرەستەی دەستکرد لە سەرووبەندی بەهار لەم گوندە دایە .

لەم رێ ورەسمە  خۆماڵییەدا  لێنانی  چەشنی جۆربەجۆر ئاش و شیرینی  خۆماڵی  لەلایەن ئافرەتانی ئەم  گوندە بۆ گەشتیاران  پیشان دەدرێ   و هەروەها یارییەکانی خۆماڵی ، سەردان لە داڕشتی کۆنی گوند و جێبەجێ کرانی ڕێ وڕەسمی ئایینی و خۆماڵی گوند لەبەرنامەکانی دیکەی ئەم  رەسم و نەریتە جوانەیە.

ئەم ڕێ وڕەسمە خۆماڵییە بەمەبەستی ناساندنی  ڕێ وڕەسم و داب و نەریت، پیشەسازی دەستکرد  ، سەوغات و چێشت و خوراکی خۆماڵی ئەم گوندەیە  . 

لە درێژەدا  وێنەی جوانی نەریتی دەنگی  پێی بەهار لە کنۆڵە  دەبینن.

 

سەرپەیڤ

Mar 11, 2018 17:51 Asia/Tehran
بۆچوونت