• فیردەوسی بوژێنەرەوەی زمانی فارسی و شووناسی ئێرانی - 25ی گوڵان ڕۆژی فیردەوسی

ئەمرۆ بیست و پێنجی گوڵان ڕێکەوتی پازدەی مای رۆژی جیهانیی حەکیم ئەبولقاسمی فیردەوسی حەماسەبێژو هەڵبەستوانی مەزنی فارسیبێژی ئێرانیە .

حەکیم ئەبولقاسمی فیردەوسی شاعیری مەزنی ئێران لەساڵی٣٢٩ی کۆچی مانگی(1020- 940 زایینی) لەشاری توس لەباکووری رۆژهەڵاتی ئێران لەدایکبوو.

بەهرەو لێهاتوویی لەبواری وێژەو ئەدەب و شاعیری و هۆگریی فیردەوسی بە زیندووکردنەوەی ناوداران و ئۆستورەو کەسانی جێی شانازیی ئێران، بووە هۆی هاتنەدی شاکارێکی مەزن بەناوی شانامە.

شانامەی فیردەوسی کە نزیک بە پەنجا هەزار بەیت لەخۆ دەگرێ، کۆمەڵێک چیرۆک و سەربردەی نیشتمانی و مێژووی کەونارایی پاشا لەمێژینەکان و پاڵەوانانی مەزنی ئێران دەگرێتەخۆ کە پاڵەوانەتیان هاوڕێ لەگەڵ سەرکەوتن و جوامێری و بوێری و دینداری وەسف دەکات.

فیردەوسی بێگومان گەورەترین هەڵبەستوانی فارسی بێژەو شانامەکەی بەنرخترین شاکاری هەمیشەیی زمان، ئەندێشەو کولتوری ئێرانییە کە زۆربەی توێژەران، بە گەورەترین حەماسەتی جیهان ناویان بردووە.

شانامەی فیردەوسی یەک لە پڕناوەرۆکترین و دەوڵەمەندترین گەنجینەکانی زمانی فارسی لەباری ووشەو دەستەووشەی ئەدەبییە و بە گونجاندنی بەشی هەرەزۆری ئەو ووشانە لەسینگی بەرفراوانی خۆیدا، ئەوانی بەدروستی و بەپاراستنی ئەمانەت سپاردۆتە دەست نەوەکانی دواتر. زمانی فارسی، ئامرازی پتەوکران، یەکگرتوویی و پەیوەندیی تایفەو هۆزە جۆربەجۆرە ئێرانییەکانە.

شانامە ، رۆژمێری وێنەئاسای داستان و مێژوو و کەلتوری ئێران زەوینە. بەبڕوای چالز ملویل ، مامۆستای زانکۆی کەمبریج: دەسکەوتی مەزنی فیردەوسی ئەوە بوو کە مێژووی ئێرانیانی پاراست ئەویش مێژووی سەردەمی ئیمپراتۆریەت و ئەوپەڕی شکۆمەندییان.

زیندوومانەوەی مێژوو و کولتوری ئێران و زمانی فارسی لەسای شانامەی فیردەوسییە. هەموو ساڵێک ئەویندارانی فیردەوسی لە کۆڕ و کۆڕبەندی جیاجیای ئەدەبی لەسەرانسەری جیهان ڕێوڕەسمی جۆراوجۆر بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو شاعیرە مەزنەی فارسی بێژ بەڕێوە دەبەن.

 

سەرپەیڤ

ئادار 15, 2018 16:48 Asia/Tehran
بۆچوونت