Jan 07, 2019 16:56 Asia/Tehran
  • جڤینی جیهانیی بەرەڤانی و ئاسایش لە رۆژاوای ئاسیا لەتاران

تاران میوانداری کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی "سیاسەتی بەرگرییانەی هاوبەش، هەڵوێستی هاوکاریخوازانە لە ڕۆژئاوای ئاسیا" بوو

کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی "سیاسەتی بەرگرییانەی هاوبەش، هەڵوێستی هاوکاریخوازانە لە ڕۆژئاوای ئاسیا"، ئه مڕۆ دووشەممە لە زانکۆی باڵای بەرگری نیشتمانی لە تاران بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی "سیاسەتی بەرگرییانەی هاوبەش، هەڵوێستی هاوکاریخوازانە لە ڕۆژئاوای ئاسیا" له تاران

لەم کۆبوونەوە یەک ڕۆژەیەدا، کەسایەتییە سیاسی، بەرگری، ئاسایشی و ڕایەدارانی ئاسیا و ئەورووپا بۆچوونەکانی خۆیان لەمەڕ ئاسایشی ناوچەکە، تیرۆریزم، تووندئاژۆیی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی خۆوەردانە دەرەکییەکانیان لە ناوچەکەدا، تاوووتوێ کرد.

چۆنیەتی هەڵسووڕانی قەیرانە ناوچەییەکان، پێویستیی کونترۆڵی چەکەمەنییەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا و دوورەپەرێزی لە ڕکابەریی چەکوچۆڵ کۆکردنەوە لە وڵاتانی ناوچەکە، بە پێداگری لەسەر هەڕەشەی چەکە ناڤۆکییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچە، تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوە یەک ڕۆژەیە بوون.

هه روەها له م کۆبوونەوە یەدا ، "عەلی شەمخانی" ئەمڕۆ دووشەممە لە جڤینی جیهانیی بەرەڤانی و ئاسایش لە رۆژاوای ئاسیا لەتاران وتی: دوژمنان ، بۆشاییەکانی سەرچاوەگرتوو لە وتووێژی بەردەوامی نێوان وڵاتانی ناوچە دەقۆزنەوە و بە سودوەرگرتن لە بەستێنی کەشی سایبری، میدیاو دەنگۆکان و هەڵمەتی دەروونی، لەهەوڵی پێش گرتن بە هاتنەدی ئاسایشی گشتی و هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەن.

شەمخانی، راگرتنی کڕین وهەمارکردنی چەکئامێرە بیانییەکانی بە ئیلزامێکی حاشاهەڵنەگر زانی بۆ کەم کرانی گرژیی نێوان وڵاتانی ناوچە و وتی: درێژەی بەرەوڕووبوونەوەی شێلگیرانە، بەرفراوان و بێ چاوپۆشیی گرووپە ترۆریستییەکان لەئاستی ناوچەداو بەهاوکاریی هاوبەش، ستراتژیایەکی پێویستە بۆ دابین کرانی ئاسایش لە ناوچەی تێوەگلاوی ترۆریزمی رۆژاوای ئاسیا.

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران

شەمخانی، بەربڵاویی ئاستی هاریکارییە سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و سایبریەکانی وڵاتانی ناوچەی، بە بوارخۆشکەری گەشەو پێشکەوتن ڕاگەیاند و وتی: ئەگەر رەوشی ئابوری وبڕوا فەرهەنگیەکان چاک بکرێن، بێگومان گۆڕینی مێشک و یان کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە کێشەی گەنجان لەلایەن تەکفیرییەکان، بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکا.

شەمخانی هەروەها بەئاماژە بە هەڕەشە تازە دەرکەوتووەکان لەئاستی ئاسایشی نیشتمانی، بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراو لەگەڵ هەڕەشە سایبرییەکان لەبوارە دژوار، نیوەدژوار و نەرمەکان بۆ بەرگریی لە سنورە سایبریەکانی وڵاتانی بە پێویست زانی وهیوای خواست؛ بەهاوکاری وڵاتانی ناوچە، ئاشتی، سەقام ، ئاسایشی خۆجێی و پاوەجێ، ئاسودەیی، هێمنی و پێشکەوتن لەرۆژاوای ئاسیا بێتەدی.

ڕۆژئاوای ئاسیا، یەکێک لە ناوەندەکانی خۆوەردانەکانی زلهێزە جیهانییەکان و ئاخێزگەی قەیرانە لە جیهاندا. ئەم کێشەیە بنج و بنەوانی لە ڕابردووی مێژووی چەوسێنەریی ناوچەکە هەیە کە بووەتە هۆی ئاڵۆزتر بوونی ڕەوشی ڕۆژئاوای ئاسیا. لە ماوەی چەند دەیەی بەردەوامدا، ئەمریکا بە مەبەستی پاراستنی بەشداری خۆی لە ڕۆژئاوای ئاسیا، لە ئامرازگەلێکی جۆربەجۆر وەکوو دەکارهێنانی راستەوخۆی بژاردەی سەربازی، واژۆ کردنی گرێبەستی ئابووری و پەیوەندی دیپلۆماسیانە، بەهرەی وەرگرتووە.

ئەم هەڵوێستە بەردەوام لەلایان سەرۆکانی جۆربەجۆری ئەمریکاوە، پێ و شوێن گیراوە و ئێستاکە شایەتی ئەوەین کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، وەکوو پێشینیانی خۆی، هەڵوێستی قەیران نانەوە و ئاڵۆزتر کردنی کێشەکانی لە ناوچەکەدا گرتووەتە بەر. ترەمپ بە هەڵایساندنی ئاوری قەیران و وەدیهێنانی بوار بۆ ململانێ ئاسایشیانە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە، بەدوای ئەوەدایە کە ڕۆژئاوای ئاسیا تووشی ڕکابەرییەکی گورچکبڕ بکات.

"نائۆمی کلاین"ی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵایەتی کەنەدایی، ئامانجی ئەمریکا لە پەرەپێدانی قەیران لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە چوارچێوەی بیردۆزیی "شۆک"دا دەنرخێنێ. بە پێی ئەم بیردۆزییە، داڕشتی سەرمایەداری بە تەوەری ئەمریکا لە قۆناغە جۆربەجۆرەکاندا، قەیران،  شەڕ، کوودەتا و ڕووداوە تیرۆریستییەکان وەڕێ دەخات کە هەمیشە بووەتە مایەی کاولکاری گەورە و خەساری زۆر.  

"نائۆمی کلاین"ی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵایەتی کەنەدایی

دەسبەجێ پاش کۆتایی هاتنی شەڕ، ئەوە کومپانیا بازرگانی و ئابوورییەکانی ئەمریکان کە بە بیانووی نۆژەنکردنەوە و بەشداری لە گەڵاڵە ئابوورییەکانی وڵاتی زەبرلێکەوتوو دێنە گۆڕەپانەوە و بە هۆی ئەو پڕۆژانەی وا بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو وڵاتە، جێبەجێی دەکەن، گەلێک سوود و قازانجیان بەر دەکەوێت.

 

بەڵام لایەنی گرینگی دیکەی کێشە ئاسایشییەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیادا، هەڕەشەی ڕوولەهەڵکشانی ڕژێمی زایونییە، ئەویش وەکوو ڕژێمێکی ناڕەوا و داگیرکەر و سەرەکیترین ناوەندی قەیران و ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکەدا. شەڕە ناوچەییەکان و هەڵوێستی ئیسرائیل لەمەڕ چێ کردنی چەکوچۆڵی ناڤۆکی وا دەردەخات کە قەیران نانەوە لە ناوچەدا، ئامانجی سەرەکی ئەمریکا و ئیسرائیلە لە ڕۆژئاوای ئاسیادا.

ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت: " گۆڕانکارییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا بە بەشداری و خۆوەردانی بیانییەکان و هێزە واوەناوچەییەکان بەڕێوە دەچێت و فریوخواردنی هەندێک لە دەوڵەت و حکوومەتەکان لە وەدیهاتنی کەشی تێکهەڵچوون لە ڕۆژئاوای ئاسیادا کاریگەری هەیە."

ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران

هاوڕەوتی و هاودەنگی ئاسیشییانە لە ڕۆژئاوای ئاسیادا ئەتوانێ ڕێگری بکات لە پەرەسەندنی هەڕەشە و قەیران ، بە واتایێکی ترئەم بابەتە پێویستی بە ویست و هەوڵی حکوومەتەکانی ناوچە هەیە.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت