Feb 17, 2019 19:14 Asia/Tehran
  • جڤینی مونیخ هەڵێک بۆ شیکردنەوەی ڕاستییەکانی ناوچه

پەنجاوپێنجەمین کۆنفرانسی ئاسایشتی مونیخ لە شاری مونیخی ئاڵمان

جڤینی ئاسایشیی مونیخ سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی بەئامادەبوونی زیاتر لە سەت کەس لە بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسی، ئاسایشی و نێودەوڵەتییەکان لەوان سەرۆک کۆمارانی وڵاتان، وەزیرانی دەرەوە، وەزیرانی بەرگری، و ژمارێک کاربەدەستی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەس پێ کرا.

جڤینی ئاسایشیی مونیخ

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جگە لە وتاردان لە جڤینی ئاسایشیی مونیخ چاوی بە ژمارێک کاربەدەست و کەسایەتی ئامادە لەو دانیشتنە کەوت و لەگەڵیاندا وتووێژی کرد.

قسەکانی زەریف لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسایشی مونیخ

زەریف لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسایشی مونیخدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکانی مونیخ و وەرشۆ بە ئاشکرا ئەوەیان دەرخست کە دەوڵەتی ئەمریکا چەندە تەریک کەوتۆتەوە.

"محەممەد جەواد زەریف" ڕایگەیاند کەس هاوڕێیەتی هەنگاوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکات لەبەر ئەوەی کە واشینگتۆن یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکانی بنپێ کردووە.

"مایک پێنس" جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی وەرشۆ و لە کۆبوونەوەی مونیخ داوای لە ئەورووپاییەکان کرد هەروەک ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بێنە دەرەوە. ئەو داخوازەی پێنس لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە ڕەت کرایەوە.

فدریکا موگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی ئاسایشی مونیخدا جەختی کرد ئەورووپا وێڕای هەموو زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا درێژە دەدات بە جێبەجێ کردنی تۆکمە و تەواوی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران.

فیدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا

زەریف هەروەها دیسان جەختی کرد لە سەر داکۆکیی ئێران لە لوبنان لە هەموو بوارەکاندا وتی: لە دیدار لەگەڵ "ئیلیاس بوسەعب"وەزیری بەرەڤانیی لوبنان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ پێداگری کردووە لە سەر ئامادەیی تاران بۆ بەرەپێش  بردنی هاوکاریی ئابووری لەگەل لوبنان.

" محەممەد جەوادزەریف"و هایکۆ ماس" وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وئالمانیا لە مونیخ دیدارو ووتووێژیان کرد.

دیداری زەریف و هایکۆ ماس  وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وئالمانیا

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاساشیی مونیخ دیدار و وتووێژیان کرد .

دیداری محەممەد جەوادزەریف وفیدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا 

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لەم دیدارەدا لە بارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی ، پرسە کانی ناوچەیی و پرسی دیکەی بەرهۆگریی وتووێژیان کردووە .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کەبۆ بەشداری کردن لە پەنجاوپێنجەمین کۆنفرانسی ئاسایشتی مونیخ لە شاری مونیخی ئاڵمانیایە ، پاش ئەمە لەگەڵ فیدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا " ژەهراب مناتسکانیان وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان وکانگ کیونگ هوا" وەزیری دەرەوەی کوریای باشوور، دی کارلو" جێگری سیاسی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، " هریتا فور" بەڕێوەبەری ئیجرایی یونیسێف " مەسروربارزانی ، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی هەرێمی کوردستانی عێراق " مری ڕابینسۆن" و" ئەخزەر ئیبراهیمی" لە گروپی ڕدین سپیەکانی نێودەوڵەتی ، ئیلیاس بوسەعب وەزیری بەرەڤانی لوبنان وسەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشتی ئوسترالیا دیدارو وتووێژی کردبوو.

سەرپەیڤ

بۆچوونت