ئادار 15, 2019 05:26 Asia/Tehran
  • کۆچی دوایی حه‌زره‌تی خه‌دیجه‌ی کوبرا(س)

حه‌زره‌تی خه‌دیجه‌(س) یه‌که‌م خاتوونه‌ که‌ ئیمانی به‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و په‌یامه‌ ئاسمانییه‌که‌ی هێناوه

حه‌زره‌تی خه‌دیجه‌ی کوبڕا(س) پێشه‌‌نگترین ژن له‌ مێژووی ئیسلام، له‌ ڕووی هۆگریی به‌ حه‌ق و دادوه‌رییه‌ و ئه‌و پێشه‌نگ بوونه‌، پێشه‌نگ بوون له‌ ئیمان و راز و نیاز له‌گه‌ڵ خوداوه‌ندی تاقانه‌ و بناغه‌دانانی‌ که‌لتور و رێبازی گه‌شه‌دار و پێشکه‌وتن له‌ به‌یعه‌ت کردن له‌ گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ده‌روونییه‌ دره‌وشاوه‌کانی به‌ڕێزیان دێته‌ ئه‌ژمار.

به‌ باوه‌ری هه‌ندێ، دوو چه‌مکی ئیسلام و ئیمان، ماناو واتایه‌کیان هه‌یه‌،به‌ڵام له‌ روانگه‌ی هه‌ندێکی دیکه‌وه‌ پێکه‌وه‌ جیاوازییان‌ هه‌یه، چونکو ئیسلام به‌ واتای قه‌بوڵ کردن و داننانی سه‌رزاره‌كیه‌‌،به‌ڵام ئیمان، به‌ بروایه‌كی قوڵ له‌ ناخی دڵه‌وه‌ ده‌ووترێ.

له‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی ئیسلام (د.خ)  سه‌باره‌ت به‌ جیاوازیی ئیسلام و ئیمان ده‌گێڕنه‌وه که‌ فه‌رموویانه‌؛'ئیسلام روون و ئاشکرایه‌ و به‌ زمان ئاشکرا ده‌بێ، به‌ڵام  ئیمان باوه‌رهه‌بوون له‌ ناخی ده‌روونه‌وه‌یه‌‌'. 

به‌ڵێ ئیمان واوه‌تر له ئیسلامه‌ و مرۆڤی بڕوادرار سه‌ره‌ڕای داننانی به‌ ئاشکرا و ئازاد به‌ بنه‌ما و فروعی ئایین و زانست و یاساوڕێساکانی خوداوه‌ند، ژیانی تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت زه‌ماوه‌ندی خۆشی به‌ پێی بیر و هزری جێی سه‌رنجی قورئان و خه‌ڵاتهێنه‌ری قورئان رێکده‌خا و په‌یوه‌ندیی و هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌م له‌گه‌ڵ خوداوه‌ند و هه‌م له‌ گه‌ڵ خۆی و هه‌م له‌گه‌ڵ دیارده‌ جۆراوجۆره‌كانی سروشت به‌ پێی داد و یه‌کسانی‌ ده‌بێ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی پێكه‌وه نانی ژیان و زه‌ماوه‌ندێکی مه‌عنه‌وی و به‌رز‌تر که‌ شیاوی سه‌رچه‌شن بوونه‌.

خه‌دیجه‌(س) یه‌که‌م خاتوونه‌ که‌ ئیمانی به‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و په‌یامه‌ ئاسمانییه‌که‌ی هێناوه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ مه‌عنه‌وییه‌ی به‌ راده‌یه‌ک ناسراوه‌ و ناوداره‌ که‌ ته‌نانه‌ت له‌ نێوان مێژوو نووسان و موحه‌دیسان و زانستوه‌رانیش دا که‌س نه‌یاری نییه‌.

هاوڕێیی خه‌دیجه‌(س) له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(د.خ) و بینینی موعجیزه‌کان و نیشانه‌کان له‌و حه‌زره‌ته‌، به‌ دڵنیایی ئه‌و په‌یوه‌ندنییه‌ و له‌ بیری خودا دا بوونه‌ی پته‌وتر ده‌کرد، چونکو خاتوونێک که‌ ئاماده‌ ده‌بێ ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامان و گیان و ماڵی خۆی له‌ رێگای خودا به‌خت بکا و ‌ ژیانی خۆشی له‌  پێناوی دابنێ، دیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵی له‌گه‌ڵ خودا هه‌یه‌،هه‌ر بۆیه‌ زۆر جار له‌ مێژوو دا هاتووه‌: « هه‌ر ئه‌و شانازیه‌ و شه‌رافه‌ته‌ی که‌ به‌رزترین شانازیی و شه‌ڕافه‌ته‌ بۆ خه‌دیجه‌(س) به‌سه‌ که‌ ئاینی ئیسلام پشتی راست نه‌کرده‌وه‌و په‌ره‌ی نه‌سه‌ند مه‌گه‌ر‌ به‌ سه‌روه‌ت و سامانی خه‌یدجه‌(س) و شمشێره‌كه‌ی عه‌لیی كوڕی ئه‌بی تالیب(ع).»

ساڵرۆژی کۆچی دوایی ئه‌و خاتوونه‌ خۆشه‌ویسته‌ له‌ ته‌واوی موسوڵمانانی جیهان سه‌ره‌خۆشیی ده‌که‌ین.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت