ئادار 19, 2020 11:42 Asia/Tehran
  • تایبەتی ٢٩ ڕەشەمە ڕۆژی  بە نیشتمانی بوونی پیشەسازی نەوتی ئێران

٢٩ی ڕەشەممە ڕۆژی بە نیشتمانی بوونی پیشەسازیی نەوت

٦٩ ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێکدا خاڵەوەرچەرخانێک لە مێژووی سیاسیی ئێران بوو. بە نیشتمانی بوونی پیشەسازیی نەوت ئەنجامی راپەڕینێکی مێژوویی و خەباتێکی دژوار  و پڕ هەوراز و نشیو بوو.

ئیستیعماری نەوتی لەو کاتەوە دەست پێ بوو کە چەرخەکانی پیشەسازی لە ڕۆژاوا کەوتنە گەڕ و وڵاتانی تازە دەسڕاگەیشتوو بە پیشەسازی بۆیان دەرکەوت کە بۆ ئەوەی پێشەسازییەکەیان بەردەوام بێت و گەشە بکات تەواو بەسراوەن بە نەوت و بێتوو نەتوانن دەسڕاگەیشتنیان بە نەوت بۆخۆیان گەرەنتی بکەن تا هەتایە ئاتاجی خاوەنانی ئەو سامانە پڕبایەخە دەبن.  هەر بۆ یە ئەوان بە هەموو شێواز و ڕێگایەکی جۆر بەجۆر لە داگیرکاریی هەتا گرێبەستی ئیستیسماری و دەس گرتن بە سەر قۆناخەکانی بەرهەم هێنانی نەوت لە هەڵینجاندنیەوە تا فرۆشتنی ئەو مادە پڕبایەخە هەوڵیان دا بە تەواوەتی زاڵ بن بە سەر نەوت و  هەموو ڕەهەندەکانیدا.

دەستپێکرانی مەسەلەی نەوتی  ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی یەکەم بیری نەوت لە ئێران هەڵکەندرا وڕۆژئاواییەکانی تەماحکار بۆ بەڵان بردنی سەرمایەی نیشتمانی هاتنە کایەوە.

دەوڵەتی ئێران لە ساڵی ١٨٧٠ زایینی هاوکات لەگەڵ دۆزرانەوەی نەوت لە ئێران گرێبەستێکی لەگەڵ "بارۆن ژولیوس دۆرۆیتر"  ئیمزا کرد و هەربۆیە بۆ ماوەی ٧٠ ساڵ ئیمتیازی کەڵک وەرگرتن لە کانگا نەوتییەکانی ئێران درایە ناو براو.

٢٢ ساڵ دواتر  لە ساڵی ١٩٠٢ زایینی بە پێی گڕێبەستێکی تر ئیمتیازی دۆزرانەوە وهەڵینجان و کەڵک وەرگرتن و سوودی فڕۆشتنی نەوت لە سەرانسەری ئێران جگە لە بەشەباکوورییەکانی ئێران بۆ ماوەی ٦٠ ساڵ درایە ئینگلیزییەکی دیکە بە ناوی " ویلیام ناکس دارسی" .بەرەبەشی ئێران لەم گڕێبەستە تەنیا نزیک لە سەدا ١٦ ـی قازانجیی هەڵێنجانی نەوت بوو ، بەڵام بەریتانیاییەکان تەنانەت حازر بە دانی ئەمەیش نەبوون.

ئایەتۆڵڵا کاشانی لەو سەردەمە هەستیارە دا لە ڕاگەیندراوەیەک وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی تووند لە حاند کردەوەکانیی بەشگەی نەوتی ئینگلیز هاوڕێ لەگەڵ ژمارێک لە پەرلەمانتاران گەڵاڵەی هەڵوەشێندرانیی گڕێبەست لەگەڵ کۆنسرسیۆمی نەوتی ئینگلیزی ئاراستەی مەجلیس کرد.لە سەر ڕاسپێری دەوڵەتی بەریتانیا بە حکوومەتی شا، ڕژێمی لە کردەوەیەکی سەرکووتکارانە ئایەتوڵڵاکاشانی قۆڵبەست و پاشان دووریان خستەوە .

بەڵام سەرەڕای ئەم کۆسپ نانەوانە سەرئەنجام، پرۆژە یاسای نیشتمانی بوونی نەوت لە مەجلیس(٢٩ ڕەشەممەی ١٣٢٩) پەسەند کرا.ئەمڕۆکە پیشەسازی نەوتی  ئێران بە تێپەڕین لە تەپ و تۆزی میژوو لە رێبازی گەشەی پاوەجێی لە چوار چێوەی ئابووری خۆڕگرانە دایە.

ئێران پاشەکەوتی مەزنی نەوت و گازی جیهانی لە دەستدایە و  چوارەمین وڵاتە لە ڕوانگەی پاشەکەوتی نەوتی و یەکەم وڵاتە لە ڕوانگەی پاشەکەوتی گازی سروشتی لە ئاست جیهان دا وبەکەڵک وەرگرتنیی باش لە نەوت وەکوو ماددەی گرینگ لە وەبەرهێنان و بەدی هێنانی بواری لەباری ئابووری ، بەستێنی بۆ گەشەی ئابووری فەراهەم کردووە و ئەم ئامانجە لە ستراتژییەکانی ئابووری خۆڕاگرانە لە ئاسۆی خۆڕاگری داهاتووی ئابووری ئێران لەبەرچاو گیردراوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت