• وشداری دان لەسەر ڕوودانی شەڕی ناوخۆیی لە هەڕێمی کوردستانی ئێراق

سەرۆکی لەسەر کارلابراوی پەرلەمانی هەرێم سەبارەت بە ڕەوشی قەیراناوی ئەم ناوچەیە لەباکووری ئێراق وشداری دا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئێرنا، محەممەد یووسف  سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێرابق کە لەلایەن  سەرۆکی پارتی  لەسەر کار لابرا و لەگەیشتن بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا،  داوای لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماتیکەکانی وڵاتان و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کرد بۆ پێشگرتن بە قەیران لەم ناوچەیە یارمەتی دەر بن  .

محەممەد یووسف  هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی   جیهانی کرد جێبەجێکردنی هەموو  ڕێککەوتنەکان و هاوکارییەکانی خۆیان لەگەڵ  سەرۆکایەتی و ئیدارەی هەرێم  بوەستێنن  .

یووسف بۆ چوونەدەر لە قەیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەروەختی  بەپێویست زانی و وتی : ئێستاکە   هیچ داهێنانێکی نوێ لە لایەن  مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  بۆ بەجێهێشتنی  دەسەڵات نابیندرێت.

بەرلەمە فیردەوس  عەوادی نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا  لە پەرلەمانی ئێراق  وێڕای تۆمەتبار کردنی مەسعوود بارزانی  بە هەوڵدان بۆ  شەڕ نانەوەی  کوردی  کوردی    بە ئامانجی  گەیشتن بە جوگرافیایی خۆی لەم ناوچەیە  و مانەوەی  وەک دەسەڵاتدار ، داوای لە دەوڵەتی ناوەندی کرد  لەگەڵ  بارزانی کە  گاڵتە بە چارەنووسی گەلی کورد دەکات بەتوندی  هەڵس و کەوت بکات  .

هەرێمی کوردستانی ئێراق بە کۆتایی هاتنی  سەردەمی سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی  لە نۆزدەی ئووتی 2015  ، شایەتی بشێوی سیاسی و ئابوورییە و جارجارێک   هەوڵی ناڕازیانە  ئاگرەکەی  هەڵدەگرسێنێتەوە.

 

 

Mar 17, 2017 16:36 Asia/Tehran
بۆچوونت