• هەماهەنگی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە

وتەبێژی پێکهاتەی حەشدی شەعبی ئێراق وتی : هێزی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکانی ڕۆژاوایی نەینەوا بە تەواوی هەماهەنگن .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس  بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئێراقی سومەرییە ئەحمەد  ئەسەدی وتەبێژی  پێکهاتەی حەشدی شەعبی ئێراق  ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا لەکاردانەوە بەرامبەر ڕاپۆرتی هەندێ میدیا لە زمانی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت  بە حەشدی شەعبی  وتی : کەناڵەکانی ڕەسمی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە  لەگەڵ یەکتر هاواهەنگن.

ئەحمەد ئەسەدی پێداگری کرد : هەماهەنگی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە  پرسێکی نوێ  نییە و ئەم هەماهەنگییە لە پێشتریش کراوە و حەشدی شەعبی لەسەر   وتەی میدیاکان نییە کە لە گەڵ پێشمەرگە  هاوکاری دەکات .

هەندێ میدیا لە زمانی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە ڕایانگەیاد بوو  کە ناوبراو  فەرمانی داوەتە پێشمەرگە  هەتا پێش بە هاتنی هێزی حەشدی شەعبی بۆ ناو گوندو ناوچەکانی ئێزدی نشین لە شەنگاڵ بگرن.

ئادار 15, 2017 18:22 Asia/Tehran
بۆچوونت