• ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە دیدار لەگەڵ بارزانی: هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شنگال نامێننەوە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانdی و سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دڵنیای کردووەتەوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شنگال نامێننەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سکای پرێس، دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە کە فالح فەیاز لە دیدار لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بارەی بارودۆخی ئاسایشتی لە بەرەکانی شەڕی دژی داعش و ڕەوتی ئۆپراسیۆن لە ناوچەکانی نەینەواو قیرەوان و هەوڵی هاوبەشی بەغداو هەولێر بۆ مسۆگەر کردنی سەرکەوتن لە بەرەکانی شەڕ وتووێژی کردووەو لە سەر گرینگایەتی دان بە هاوکاری و ڕێکخستنی هاوبەش لە نێوان هەردووک لا لە هەموو بوارەکاندا پێی داگرت.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە فەیاز لەم دیدارەدا بارزانیی دڵنیا کردووەتەوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی دوای ڕزگار کردنی شاری شنگال لە ناوچەو ئاواییەکانی ئەم شارە دەکشێنەوەو لەم شارەدا نامێنن.

ئادار 17, 2017 21:13 Asia/Tehran
بۆچوونت