پێنج ئەندامی تورکمانی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بە دژی جێگری سەرۆکی ئەم ئەنجومەنە سکاڵایان بۆلای دادگەی فیدراڵی ئێراق بەرزکردووە بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەسەر بیناکانی دەوڵەتی لە کەرکووک .

رێبوار تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک وتی  : ئەندامانی تورکمانی  ئەنجومەنی پارێزگەکە لەبەر هەڵگرانی ئاڵای  هەرێمی کوردستان لەسەر بیناکانی ئیداری کەرکووک  سکاڵایان بە دژی بەرز کردەوە و ئەم کارەیان  بە نایاسایی زانی  .

بەپێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکوک بەرلەمە  فەرمانی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک  سەبارەت بە هەڵکرانی  ئاڵای هەرێم بەسەر بیناکانی دەوڵەتی و دەروازەکانی  پارێزگەی  کەرکووکی لە تەنیشت  ئاڵای ئێراق پەسەند  کرد و  جێبەجێیان کرد.

لەگەڵاڵەیەک دا کە لە کۆبوونەوەی یەکی ئاڤریلی پەرلەمانی ئێراق پەسەند کرا، تەنیا ئاڵای ئەم وڵاتە لە پارێزگەی  کەرکووک   هەڵ دەکرێ و ئاڵای هەرێمی کوردستان لەم پارێزگەیە    دەهێنرایە خوارێ  .

لەحاڵێکدا کە دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەسەر پاراستنی سەروەری نیشتمانی و یەکگرتوویی نەتەوە ئەم وڵاتە  پێداگری  دەکات، ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک بیست و هەشتەمی مانگی مارسی ساڵی 2017 دەنگی دایە هەڵکرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق هاوڕێ لەگەڵ ئاڵای ئێراق لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی ئەم پارێزگەیە کە بەرەوڕووی کاردانەوەی دەوڵەتی ئێراق و تورکمانەکانی کەرکووک بووەوە.

Jun 18, 2017 09:49 Asia/Tehran
بۆچوونت