بەڕێوەبەری نوسینگەی نوێنەرایەتی وتەبێژی فەرمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق "یونامی "ڕاپۆرتێک گەلیکی لەمەڕ پاڵپشتی و پێداچوونەوە ی ئەو ڕێکخراوەیە بەسەر گشتپرسیەکەی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە بیست وپێنجی سێپتەمبەری ئەم ساڵ بەڕێوە بچێت بەرپەرچدایەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری بەغداد تاێمز سەمیر غەتاس لە وتووێژیکی ڕۆژنامەوانی دا وتی: ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە بارەی پشتیوانی یونامی لە گشت پرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان وپیداچوونەوە بەسەری دا دروست نیە . غەتاس وتی: یونامی بە هیچ لەونێک ئامادەی چوون بۆ ناو مژاری گشت پرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی نیە .

Jun 19, 2017 19:17 Asia/Tehran
بۆچوونت