• ‌پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان تاووتوێ دەکرێت ، کۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێکرد

کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمایی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد و بڕیاره‌ باسی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرسی ریفراندۆم تاوتوێ بکرێت.

به‌پێی زانیارییه‌کان شاندی یەکێتی لە مەلا بەختیار و حاکم قادر و سەعدی ئەحمەد پیرە پێکهاتووە، له‌ لایه‌ن پارتیش نێچیرڤان بارزانی و فازڵ میرانی و مەحموود محەممەد ئاماده‌ن.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسی چوونی شاندەکەی یەکێتی بۆ ئێران و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێدەکرێت.

لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان شەوی رابردوو سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، به‌ میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: "هیچ بەهانە و رێگرییەک لەبەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان نەماوە.،پێویستە دەستبەکاربین". 

ئه‌وه‌شی وتبوو: "لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووینەوە و وەڵامی گۆڕانمان پێیە، سبه‌ینێ بە پارتی دەگەیه‌نین، ئومێد دەکەم ئەو هەلە زێڕینەی بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە سوودی لێوەربگرێت، ئێستاش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوەڕێی ئەوەیە کورد بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو، بە پرۆگرام و بەرنامە پێشوازی لەو هەلە مێژووییە بکات".

 

Characters: 258 ,Words: 35 ,Lines: 3

متن خبر

Jul 16, 2017 13:07 Asia/Tehran
بۆچوونت