سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕێزی گرت لە دەوری گرینگ و ئەرێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق و هەرێم.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، نێچیرڤان بارزانی سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لەدیدار لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق بەئاماژە بە پەیوەندییە شیاوەکانی ئەو ناوچەیە لەگەڵ تاران، وتی: ئێران دەتوانێ لەمەڕ چارەسەریی ناکۆکییەکانی ناوچەی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی بەغدا، یارمەتیدەر بێت.

ئیرەج مەسجدیش بەپێداگریی لەسەر پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: هەربەوجۆرەی لەبارودۆخی دژوار و قەیراناویی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوڕێ و یارمەتیدەری خەڵکی ئەو ناوچە بووە، ئێستاش ئامادەیە بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێی وتووێژ و دانوستانەوە.

فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئێراق، دابەشکرانی بودجەی وڵات لەوێنەی خاڵەکانی جێی ناکۆکیی نێوان بەغداو هەولێرە.

ئیرەج مەسجدی و نێچیرڤان بارزانی هەروەها لەو دیدارەدا جەختیان کردەوە لەسەر درێژەی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش هەتا لەناوبرانی لە ئێراقدا.

Jul 17, 2017 08:47 Asia/Tehran
بۆچوونت