نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئێران وتی: ئامانج لە بەڕێوەچوونی گشت پرسی لە سیپتەمبەردا، سەربەخۆیی ئێراق ناخەوشێنێ و بەمانای جودایی خوازیی نییە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین، نازم دەبباغ نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئێران رۆژی ڕابردوو لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: بەڕێوەچوونی گشت پرسی زەبر لە سەربەخۆیی ئێراق نادات بەڵکوو تاکتیکێکی دانوستانی بۆ لەگوشارنانی حکومەتی ناوەندییە بۆ جێ بەجێ کردنی وادەو بەڵێنییەکانی لەبارەی پاداشتەکانی هەرێمی کوردستان.

ناوبراو وتی: کوردەکانی ئێراق سەرباری هێنانەئارای داوای بەڕێوەبرانی گشت پرسی لەبارەی پرسی سەربەخۆیی کە لە٢٥ی سیپتەمبەردا بەڕێوە دەچێ، پێیان باشترە بەشێک لە ئێراق بن.

ناوبراو لەهەمان کاتدا، حکومەتی بەغدای تاوانبار کرد بە وەفادارنەبوون بە بەڵێنییەکانی کە لەساڵی٢٠٠٥دا لەدەستوری ئەو وڵاتەدا هاتووە بۆ وێنە، چارەسەریی کێشەی شاری کەرکووک هەڵکەوتوو لەسنووری هەرێمی کوردستان کە بەشێوەی خودموختار بەڕێوە دەچێ و ناوچەکانی دیکەی ئێراق.

وەڤدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق بەسەرۆکایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی ئەو یەکێتییە رۆژی شەممە لەوەڵامدانەوە بە بانگهێشتنی فەرمی و بۆ تاووتوێی پرسی گشت پرسی و پەیوەندییە سیاسییەکان لە ناوچەدا، گەیشتە تاران.

Jul 17, 2017 12:04 Asia/Tehran
بۆچوونت