سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، وتی: هێنانەئارای گشت پرسی لە کوردستانی ئێراق و جوداکردنەوەی بەشێک لە جەستەی ئێراق لە قۆناخی ئێستادا، بابەتێکی نائاساییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرلەشکەری پاسدار محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە کۆبوونەوەی فەرماندەرانی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی کە لە مەشهەدی پیرۆز بەڕێوە چوو، بەشیکردنەوەی بارودۆخی ناوچەو جیهان، سەبارەت بە پرسی بەڕێوە چوونی گشت پرسی لە کوردستانی ئێراق وتی: ئەوەی کە لە بەشێکی خاکی ئێراق، هاوکات لەگەڵ هەرەس هێنانی داعش و تیرۆریستانی تەکفیری پاش سێ ساڵ شەڕ و ئاوارەبوونی خەڵک و دانی شەهیدی زۆر و سەرکەوتنی گەل و مەرجەعیەتی دینی و سەرکەوتنی سوپاو هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئەو وڵاتە، خێرا باسی بەڕێوە بردنی گشت پرسی لە کوردستانی ئێراق و جوداکردنەوەی بەشێک لە جەستەی ئێراق دەکرێ، بابەتێکی نائاسایی دیته بەرچاو .سەرلەشکەر باقری هێنانەئارای پرسی بەڕێوەچوونی گشت پرسی لە کوردستانی ئێراقی بە دەسپێکێک زانی بۆ هاتنەدی کێشەو گرفتی نوێ لەو ناوچەیەو وتی: ئەو پرسە، قەت لەلایەن وڵاتانی دراوسێی ئێراق نەبووەو پاراستنی سەربەخۆیی و یەکپارچەیی ئێراق بەقازانجی هەموو هۆز، ئایینزاکان وکەرتە جیاجیاکانی ئەو سەرزەوینەیە.

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بەئاماژە بە سەرهەڵدانی ناکۆکی و کێشە لەنێوان بڕێک وڵاتی ناوچەو دووبەرەکی نانەوە لەنێو وڵاتانی عەرەبی، وتی: ڕاسپێری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئێراق و بڕێک ناکۆکی دیکە لە پەراوێزی کەنداوی فارس، لێک تێگەیشتن و وتووێژ لە کەشێکی بەدوور لە توندوتیژی و دووفاقییە.

Jul 17, 2017 17:22 Asia/Tehran
بۆچوونت