• هەولێر: تورکیا زاڵ نیە بەسەر داهاتە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان

وتەبێژی ڕەسمیی هەرێمی کوردستانی عێڕاق هەواڵی بڵاو کراوە لەبارەی زاڵبوونی تورکیا بەسەر داهاتە نەوتیەکانی ئەم هەرێمە بەهۆی سیاسیەوەی ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، بەگیڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلعەرەب نێوز ، وتەبێژی فەرمی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: هەندێ لەمیدیاکانی نابەرپرس هەواڵی درۆ وساختە لەبارەی زاڵبوونی دەوڵەتی تورکیا بەسەر داهاتە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان یان بڵاوکردوەتەوە بەڵام ئەم هەواڵانە ڕاست نیە وساختەیە.

وتیشی: ڕەوتی دانی خەرج بە هۆی کێشە وگرفتی تەکنیکی کە لەنێوان بانکی هەناردەکار وبانکی وەرگیر بەدی هاتبوو بۆ چەند ڕۆژ ڕاگیرا بەڵام دوای چارەسەر کرانی کێشەکە ڕەوتی ناردنی بەشێوەی ڕێک وپێک دەسپێکراوەتەوە.

Jul 18, 2017 16:16 Asia/Tehran
بۆچوونت