یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق ئەندامێکی بە ناوبانگی خۆی لەبەر ئەوەی چوو بووە ڕیزی کەمپەینی " نەخێر بە رفراندوم" سەبارەت بە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان، لەو پارتە وەدەرنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هاوکات لەگەڵ  پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق  و پەیوەست بوونی زۆرێک لە بەرپرسانی کورد بە کەمپەینی نەخێر بە رفراندۆم، نووسینگەی سیاسی یەکێتی   لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند فەرهاد سەنگاوی  ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی ئەم پارتە لەبەر ئەوەی  چووەتە ریزی  کەمپەینی نەخێر بۆ ڕفراندۆم لەم پارتە وەدەرنراوە.

ئەم بەیاننامەیە دوای ئەوە دەرکرا کە ڕۆژی سێ شەممەی حەوتەی ڕابردوو  شاسوار عەبدولواحد  هاوڕێ لەگەڵ چەند کەس لە ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەربە یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان  و ژومارێکی زۆر لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی کەمپەینی  نەخێر بۆ رفراندۆمیان پێکهێنا  و فەرهاد سەنگاوییش یەکێک لەم کەسانە بوو کە ڕایگەیاند  دەنگی نا دەداتە رفراندۆمی هەرێم.

وتەبێژی کەمپەینی نەخێر بە رفراندۆم   وتی : ئەم چەشنە بڕیارانە  نەتەنیا خەڵکی کوردستانی ئێراق ناترسێنێ بەڵکوو ئەوان لە ڕۆژی کۆپرسی   بە دەنگی  نا   ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ  بڕیار لەسەر جیابوونی هەرێمی کوردستان لە ئێراق بدەن، سزا دەدەن.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەرلەمەش سەبارەت بە پێداگری کوردەکان لەسەر بەڕێوەچوونی رفراندۆم  وتی : دەوڵەتی بەغدا  هیچکات سەبارەت  رفراندۆمی هەرێمی کوردستان  هاوکاری ناکات .

Aug 11, 2017 17:16 Asia/Tehran
بۆچوونت