شاندی پێکهاتوو لە پارتە سیاسییەکانی کوردی هەرێمی کوردستانی عێراق بەمەبەستی وتوویژ لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقیی لەبارەی ڕفراندوم لە درێژەی ڕۆژانی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتیی هەواڵدەری فارس ،  شاندی کوردی پێکهاتوو لە پارتەکانیی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئیحتماڵی زۆر  سبەێنێ و دووسبێ سەردانی بەغدایش دەکات .

 کەناڵی تەلەفەزیۆنیی  ئەلمەیادین ڕاپۆرتی داوە، لیژنەی ناوبراو بە مەبەستیی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانیی عێراقیی لەبارەی  بەڕێوە چوونیی کۆپرسی ڕفراندوم لە درێژەی ٧٢ کاتژمێری داهاتوو سەردانیی بەغدا دەکەن .

بڕیارە ئەم لیژنەیە سەرەتا بۆ بەغدا و دوای ئەویش سەردانیی وڵاتانیی دڕاوسێی وەکوو ئێران و تورکیا بکەن . ئەلمەیادین ڕایگەیاند  کە ئەندامانیی ئەم لیژنەیە پێکهاتووە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دێمۆکراتی کوردستان، تورکەمانەکان، ئێزدیەکان و ئاسوورییەکانی عێراق.   پارتەکانی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە مانگیی جۆزەردانی لە سەر جێبەجێبوونیی کۆپرسیی سەربەخۆیی کوردستان لە عێراق لە ٢٥شێپتەمبەر (٣ ڕەزبەر) بە ڕێککەوتن گەییشتن. دەوڵەتی عێراق بەجاران ڕایگەیاندووە کۆپرسیی ڕفراندوم بە پێچەوانەی دەستوورەو ڕەدی دەکاتەوە .

Aug 12, 2017 10:35 Asia/Tehran
بۆچوونت