سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند سێ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەپەلاماری داعش بۆ سەر بنکەی سەربازی لە باشووری کەرکووک کوژراون و وژماریەکیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی ، کامران مەحمود لە بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە بەم هەواڵدەریەی وت: ئەندامانی چەکداری داعش لە پەلاماری شەوی ڕابردوو  بنکە وبارەگای هێزەکانی پێشمەرگە لە دەوروبەری ناوچەی داقوق لە باشووری کەرکووکیان دایە بەر دەسڕێژ وتێکەڵچوونەکان لە نێوان دوو لایەن فرەتر لە پێنج ساعەت درێژەی بوو. وتیشی: سێ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کوژران ودوازدە کەسی تر بریندار بوون ودەیان کەس لە ئەندامانی داعشیش کوژران وبرینداربوون. ئەم بەرپرسە پیداگری کرد هێزەکانی پێشمەرگە توانیان بنکەیەکی ئەمنیەتی لەناوچەیەک کە درابووە بەر پەلامار بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان. داعش بەشە گەلیکی زۆر لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگەی کەرکووکی کە داگری ئەلحەویجە ، ئەلڕیاز وئەلزبابە، لەبەردەستی دایە وهێزەکانی پێشمەرگەیش بەشەکانی تری ئەم پارێزگایەی لەبەردەست دایە . ئەندامانی داعش هەرلەم ناوچانەی کە لەبەر دەستیان دایە پەلامار دەکەنە سەر هێزە ئێراقیەکان وکەسانی لاشە ڕ وسێڤێل . 

Aug 12, 2017 17:58 Asia/Tehran
بۆچوونت