• هەڵوێستی هەراسازکەرانەی بارزانی سەبارەت بە ڕفراندۆم

"مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق هاوکات لەگەڵ پەرە سەندنی شەپۆلی نەیارەتی دژ بە بەڕێوەچوونی ڕفراندمۆم لە هەرێم، دیسان پێی داگرت لە سەر ئەوەی کە ڕفراندۆمەکەی کوردستانی ئێراق و پارێزگەی کەرکووک دەبێ بەڕێوە بچێ.

ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک ٢٩ی ئاگوستی ٢٠١٧ وێڕای نەیارەتیی عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک، دەنگیان دا بەوەی کە پارێزگای کەرکووکیش لە ڕفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەشداری بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێراقی (واع)؛ سەرۆکی ناوچەی کوردستانی ئێراق، ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "بی بی سی" بانگەشەی کرد: کوردەکان تەنانەت ئامادەی شەڕن بۆ پەیوەست کردنی پارێزگای کەرکووک بۆ بەشداری لە ڕفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق.

مەسعود بازرانی بە ئاماژە بەوەی کە  بەرەنگاری هەر گرووپێک دەبێتەوە کە  بیهەوێ بە زۆر و زۆرەملی هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی ڕاستییەکانی ئێستای پارێزگەی کەرکووک بگۆڕێ و بیشارێتەوە، وتی: بێتوو خەڵکی کەرکووک لە ڕفراندۆمدا دەنگی نا بدەن، ئێمە ڕێز دادەنێنن بۆ ویست و خواستی ئەوان.

هەروەها کەسانی چەکدار ڕۆژی دووشەممە هێرشیان کردە سەر نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێڕاق (پارتی) بە سەرۆکایەتی "مەسعوود بارزانی" لە پارێزگای سلێمانیدا. بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئێراقیی سومریە نیوز؛ ژێدەرە ئاگادارەکان لە شاری چەمچەماڵ لە ڕۆژاوای پارێزگەی سلێمانی ڕایانگەیاند: ئەم پەلامارە چەکدارانەیە زەبر و زیانی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

زۆربەی کوردەکانی ئێراقیش نەیاری بەڕێوەچوونی ڕفراندۆم لە بەرواری ٢٥ی سێپتەمبەری ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانی ئێراقدان و هەر لەم چوارچێوەدا بزووتنەوەی "نا بۆ ڕفراندۆم" لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستانی ئێراق وەڕێ کەوتووە.

Sep 12, 2017 10:36 Asia/Tehran
بۆچوونت