• سەفەری لە ناکاوی مەسعوود بارزانی بۆ کەرکووک

مەسعوود بارزانی گەیشتە کەرکووک . سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دوای نەیارەتی تورکمانەکان و عەرەبەکانی دانیشتووی کەرکووک بەرامبەر رفراندۆم، سەردانی ئەم پارێزگەیەی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق گەیشتە پارێزگەی کەرکووک .

بارزانی لەحاڵێکدا  سەردانی کەرکووک دەکات کەتورکمەنەکان و عەرەبەکانی دانیشتووی ئەم شارە، نەیاری بەڕێوە چوونی رفراندۆمی هەرێمن و تەنانەت بایکۆتیشیان کردووە.

ڕەوشی کەرکووک  و هەندێ ناوچەی کێشە لەسەر لە خاڵی 140ی دەستوور دیاریکراوە و بە پێی ئەم  خاڵە ، دەبێ هەتا کۆتایی ساڵی 2007 رفراندۆمێک  لە ناوچەکانی کێشەلەسەر لە نێوان  کوردەکان و عەرەبەکان بەڕێوە چووبا  هەتا ڕوون کرابا  کە ئایا ئەم ناوچەگەلە  دەبێ لە چوارچێوەی  ئێراق  بمێنێتەوە  یان بچێتە ڕیزی هەرێمی کوردستان  .

بەڵام ئەم خاڵەی دەستوور  لەبەر قەیرانەکانی پەیتاپەیتا و ئاڵۆزییەکانی سیاسی لە ئێراق  هیچکات بەڕێوە نەچوو  .

سەفەری بارزانی  بۆ کەرکووک ئەمڕۆ لە حاڵێکدا ئەنجام بوو  کە لە بەغدا نوێنەرانی ئێراق  دەنگی نەرێنییان  دایە  رفراندۆمی هەرێمی کوردستان.

Sep 12, 2017 17:05 Asia/Tehran
بۆچوونت