• داکۆکیی نەتانیاهۆ لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق

سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی دوێنێ سێ شەممە پێی داگرت؛ ئیسرائیل داکۆکی دەکات لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، پێشتریش ئیلیت شاکید وەزیری دادی ئیسرائیل لەجیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق داکۆکی کردبوو.

سەرلەشکر سەیید یەحیا رەحیم سەفەوی یاریدەر و ڕاوێژکاری باڵای سەرکردایەتی مەزنی هێزە چەکدارەکان لەم دواییەدا جەختی کرد؛ دابەشکرانی وڵاتانی ناوچەکە بە سەر ناوچەگەلی بچووکتردا، ئامانجی دوژمنانێکی وەک رژیمی زایۆنیستییە هەتا بتوانن هەردەم بەسەریاندا زاڵ ببن.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧.

بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە سەروەری و یەکپارچە مانەوەی ئێراق ڕاگەیاندووە.

بەم حاڵەش، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە کوردەکان کردووە، بەشداری ئەو کۆپرسیە بن

Sep 13, 2017 09:18 Asia/Tehran
بۆچوونت